شاخه‌وان ئیدریس به كۆمیدیا تیشك ده‌خــاته سهرلاسهنگ بوونی هاوكێشه‌كانی جه‌نگ
• شاخه‌وان ئیدریس ناسراوه وه‌ك سینه‌ماكارێك و سه‌رده‌مێك به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێر، ئه‌م جاره‌یان به فیلمێكی نوێ ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌م فیلمه چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه؟
- ئەوە نزیكی سێ ساڵ دەبێت من خەریكی نووسینەوەی سیناریۆی ئەم فیلمەبووم، وەك هەموو سینەماكارێك خەونم بەوە دەدیت كەفیلمێكی درێژ دروست بكەم، دوای هەوڵێكی زۆر خۆشبەختانە رەزامەندی لەسەردرا لەلایەن لیژنەی خوێندنەوەی سیناریۆ لەبەڕێوەبەرایەتیی سینەمای هەولێر، وسەرجەم كارەكانی بۆ ئەنجامدرا، منیش هەر لێرەوە سوپاسی هەموو ئەوهونەرمەند و برایانە دەكەم كەبەراستی زۆر ماندووبوون لەگەڵم بۆ ئەوەی كارەكەم ئەنجام بدرێت.
• ناوه‌ڕۆكی سیناریۆكه باس له چی ده‌كات؟
- ناوەڕۆكی سیناریۆكە بەگشتی باس لە نەهامەتی وئاسەوارەكانی جەنگ دەكات لەسەر مرۆڤ، تیشك دەخاتە سەر لاسەنگ بوونی هاوكێشەكان بەهۆی جەنگ... فیلمەكەم باس لە جەنگ دەكات، بەڵام جەنگ نییە، جەنگ باكگراوەندو لاوەكییە، بەڵام هەڵسوڕێنەری رووداوەكانە.
• ناسر حه‌سه‌ن زیاتر وه‌ك ده‌رهێنه‌ر ناسراوه، چۆن بوو له‌و ته‌مه‌نه‌ی وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری كرد و چۆن به رۆڵه‌كه‌ی رازی بوو ؟
- دوای ئەوەی ڕەشنووسە سەرەتاییەكانی سیناریۆكەم تەواوكرد پیشانی چەندین هاوڕێ وفیلمسازم دا بۆ ڕاوێژكردن وزانینی بۆچوونیان،مامۆستا ناسر حەسەن یەكێك بوو لەو بەڕێزانە، دوای ئەوەی خوێندیەوە خۆشبەختانە زۆری بەدڵ بوو، بەڵام نەئەو و نەمن لەهزرمان نەبوو كە ئەو ڕۆڵ بگێڕێت لە فیلمەكە، جارێكیان بەڕێكەوت بینیم لەگەڵ مامۆستا ئەنوەر شێخانی وەستا بوو و قسەیان دەكرد، من مامۆستا ئەنوەر شێخانیم لەهزری خۆم دانابوو بۆ ئەوەی ڕۆڵ بگێڕێ، بەڵام بەئەویشم نەگوتبوو، هەر یەكەم سات كە ئەو دوو بەڕێزەم بەیەكەوە بینی قسەدەكەن گەیشتمە قەناعاتێكی تەواو كە ئەو دوو بەڕێزە زۆر شیاون بۆ ئەوەی بەشداری لەفیلمەكە بكەن، كاتێك بەمامۆستا ناسرم گوت ڕۆڵی مام عەبدولرەحمانم بۆ ئەو داناوە بەخەندەوە وتی دەقەكەم بەدڵە، بەڵام شاخەوان من دەرهێنەرم نەك ئەكتەر، ئەگەر تۆ تەواو قەناعەتت هەبێ من ئامادەم....
من زۆر خۆشحاڵ بووم كە مامۆستا ناسر حەسەن رەزامەندی نواند، وبەراستی لەمیانی كاركردنیش وەكو برایەكی گەورەبوو بۆ من وبەهیچ شێوەیەك ماندوو نەبوو، هەمووكاتێك دەیگوت شاخەوان ئەگەر بەدڵت نییە با دووبارەی بكەینەوە، نەك بەتەنیا بەڵكو مامۆستا ئەنوەر شێخانیش بەهەمان شێوە خاوەن ئینیرجیەكی زۆر باش بوون...
• زۆر له فیلمه كوردییه‌كان پشت به تراژیدیایه‌ك ده‌به‌ستن، ئه‌م فیلمه‌ش به هه‌مان رێچكه‌یه یاخود كێشه‌یه‌كی دیاریكراوی وه‌رگرتووه؟
- فیلمەكەم زیاتر بەلای كۆمیدیای رەشەوە دەڕوات، ڕووداوەكان تەنها لەماوەیەكی دیاریكراو ئەنجام دەدرێن، وەك تراژیدیا نابینرێ، بەڵام لەوانەیە دوای بینینی فیلمەكە چەندین پرسیار لەلای بینەر دروست بێت.
• له هه‌ڵبژاردنی ئه‌كته‌ره‌كان پشتتان به چی به‌ست و ئایا هیچ پێوه‌رێكی دیاریكراوتان له هه‌ڵبژاردنیان دانابوو؟
- سینەما لەكوردستان تازەیە، ئەكتەریش كەمن، راستیەكەی من لەكاتی نووسینی سیناریۆكە چەندین ئەكتەر لەهزرم داهەبوون، هەوڵمدا ئەوان بێنم، هەندێكیان بەسوپاسەوە هاتن، ئەوانی دیكەش بۆیان نەكرا، من لەو بڕوایەدام كەلێرە توانای هەڵبژاردنی ئەكتەر كەمە، هیوادارم لەدواڕۆژدا دەرهێنەر دەرفەتی زیاتر بێت بۆ ئەوەی لەنێو كۆمەڵە ئەكتەرێكی باش ئەوانە بۆ فیلمەكەی هەڵبژێرێت.
• ستافی كاره‌كه گشتیان كوردن یاخود كه‌سانی بیانیشی تێدایه؟
- ستافی كارەكە كورد وفارس بوون لەمیانی وێنەگرتن، بڕیاریش وایە كارەكانی مۆنتاژ ودەنگ لەبولگاریا ئەنجام بدرێت، هەروەها لەوانەیە موزیكی فیلمەكە لە توركیا یان لە ئیران دروست بكرێت.
لەكۆتاییدا دەمەوێ سوپاسی هەموو ئەوكەسانە بكەم كەیارمەتیان دام، هەروەها ئەوكەسانەی كە نەیانتوانی یارمەتیم بدەن، لەگەڵ ئەو كەسانەی كە ڕێك نەكەوت بەیەكەوە كار بكەین، هیوادارم بتوانم فیلمێكی كوردی بەكوالیتییەكی جوان پیشانی بینەران بدەم، زۆر سوپاسی بەڕێوەبەرایەتیی سینەماو وەزارەتی رۆشنبیری ولاوان دەكەم كە بۆ ئەنجامدانی ئەم فیلمە زۆر هاوكارییان كردم.