كارلا: له ترسی رۆژنامه‌نووسان ون بووم
ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ی خه‌ڵك وایكرد كه فه‌ریده خه‌لیفه‌ی هاوڕێی كارلا بیر له ده‌رهێنانی فیلمێكی دیكیومنتی تایبه‌ت به ژیان ئه‌م دوو هاوسه‌ره بكاته‌وه به‌تایبه‌تی له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا له 2012 وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا،فیلمه‌كه‌ش به ناوی (champagne Intime) بوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ساركۆزی نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و كۆشكی ئیلیزێی جێهێشت.
زۆر كه‌س له‌وانه‌ی له دۆڕانه‌كه‌ی ساركۆزییان كۆڵییه‌وه پێیانوایه كه ئه‌م فیلمه یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانی دۆڕاندنی، چونكه فیلمه‌كه زیاتر گرنگی به په‌یوه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی ساركۆزی و كارلا كردبوو ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی نیگه‌تیڤی هه‌بوو له‌سه‌ر رێره‌وی هه‌ڵبژاردنه‌كان، دوای كۆتایی هاتنی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ساركۆزی و دۆڕاندنی ساركۆزی ماوه‌یه‌ك كارلا بۆ ماوه‌ی 4 مانگ له كاری هونه‌ری دابڕا و له هیچ شوێنێك نه‌ده‌بینرا كاتێك له هۆكاره‌كانی دووركه‌وتنه‌وه‌یان پرسی وتی: هۆكاری دووركه‌وتنه‌وه‌م بۆ ئه‌وه بوو نه‌مده‌ویست رۆژنامه‌نووسان ده‌رباره‌ی بارودۆخی ده‌روونی ساركۆزی لێم بپرسن، چونكه زۆر له‌وه ده‌ترسام پرسیاری له‌و جۆره‌م لێ بكه‌ن و هه‌موو لایه‌كیش ده‌زانن كاردانه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك به دۆڕاندن چۆنه به‌تایبه‌تی كه شایسته‌ی دۆڕاندن نه‌بوو.
زۆر له چاودێران بڕیاری ون بوونی كارلایان به‌وه لێكدایه‌وه كه حه‌ز ناكه‌ی وه‌ك پێشتر كه له ئیلیزێه بوو و نه‌یده‌توانی وه‌ك پێویست كاری هونه‌ری خۆی به ئاسایی بكات، ببێته مانشێتی رۆژنامه‌كان و ئه‌م جاره دووركه‌وتنه‌وه‌ی بقۆزنه‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانیان و به بڕیارێكی درووستیان له قه‌ڵه‌مدا، له به‌رامبه‌ردا، به‌شێكی دیكه‌ی چاو‌دێر ورۆژنامه‌نووسان بڕیاره‌كه‌یان به هه‌ڵه زانی، چونكه كارلا به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بوو له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا و دوای دۆڕاندنی هاوسه‌ره‌كه‌ی رۆژنامه‌نووسان مافی خۆیان هه‌رچۆنێكیان بوێ باسی بكه‌ن، چونكه جگه له‌وه‌ی هاوسه‌ری سه‌رۆك بووه له هه‌مان كات وه‌ك گۆرانبێژیش خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره له‌سه‌ر ئاستی فه‌ره‌نسا و ئه‌م خۆشه‌ویستییه‌ی جه‌ماوه‌ریش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی به‌ر له هاتنی بۆ كۆشكی ئیلزێه، به‌ڵام سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ساركۆزێی هاوسه‌ری زۆر له‌وه كاریگه‌رتر بوون كه بتوانێت فریای بكه‌وێت.