نیكۆل كیدمان: ژیانم له‌گه‌ڵ كرۆز فاشیل بوو
كیدمانی پاڵه‌وانی فیلمی (گریس مۆناكۆ) له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری فانیتی فیری ئاشكرای كرد كاتێك له‌گه‌ڵ توم كروز به یه‌كه‌وه بوون رێزگرتن له نێوانیاندا نه‌بوو له به‌رامبه‌ردا هه‌میشه پشتگوێ ده‌خرا و گوێ به داخوازییه‌كانی نه‌ده‌درا، هه‌روه‌ها هێرشێكی توندی كرده سه‌ر توم كروز و وتی: كاتێك شووم به كروز كرد ته‌مه‌نم ته‌نیا 23 ساڵ بوو ئه‌مه‌ش ته‌مه‌نێكی زوو بوو، چونكه ئه‌وه‌ی من ده‌مویست به‌دیم نه‌كرد له‌لای كروز.
كیدمان ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه ئه‌و خۆشه‌ویستییه گه‌وره‌یه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كرد به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌دی نه‌كرد، تا ئه‌و كاته‌ی جیا بۆوه و ژیانی هاوسه‌ریی سه‌ر له‌نوێ له‌گه‌ڵ كیس ئۆربانی گۆرانیبێژی لادێی پێكهێنا و ئێستا له ناشڤیل له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌یان به‌یه‌كه‌وه ژیانێكی خۆشی به‌سه‌ر ده‌به‌ن دوور له گرفت، كیدمان ژیانی خۆی به ژیانی هه‌ریه‌كه له براد بێت و ئه‌نجلینا جۆلی شوبهاند كه ئێستا نموونه‌ی دوو هونه‌رمه‌ند و هاوسه‌ری سه‌ركه‌وتوون.