سیلین لوتی خۆی پێ جوان نییه
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (فرانكفۆرتر)ی ئه‌ڵمانی سیلین دیۆنی ته‌مه‌ن 45 ساڵ وتی: زۆر جار بیر له شاردنه‌وه‌ی ئه‌م چرچ و لۆچانە دهكەمەوە كه له ده‌موچاوم هه‌یه، هه‌روه‌ها زۆریش حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر لوتم بچووكتر بوایه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حه‌زم ده‌كرد شێوه و رووخسارم وه‌ك ئێستا نه‌بووایه، دیۆنی خاوه‌نی گۆرانیی فیلمی تایتانیك ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه به‌رله ماوه‌یه‌ك زۆر بیری له به‌كارهێنانی ده‌رزی پۆتۆكس ده‌كرده‌وه، به‌ڵام وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك بۆ من ئه‌مه ناگونجێت، چونكه پۆتۆكس ده‌بێته هۆی ئیفلیج بوونی ماسوولكه‌كان و ئه‌گه‌ر ده‌رزییه‌كه كه‌مێك قوڵتر لێ بدرێت ره‌نگه كاریگه‌رییه‌كی زۆر سلبی بكاته سه‌ر قوڕگم و ده‌نگم وه‌كو خۆی نه‌مینێت بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆم له ده‌رزی و نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری به دوور گرت.