هه‌یفاش ده‌بێته‌ باڵیۆز

هه‌یفاش ده‌بێته‌ باڵیۆز
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی لوبنانی رایگه‌یاند كه‌ هه‌یفا وه‌هبیی وه‌ك باڵیۆزی گه‌یاندن بۆ كێشه‌ مرۆییه‌كان ده‌ست نیشان كردووه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تیی گه‌یاندن بڕیاری (ته‌كنۆلۆجیای زانیارییه‌كان و گه‌یاندن و سه‌لامه‌تی له‌سه‌ر رێگاكان) په‌سند كرد.
به‌م شێوه‌یه‌ش بابه‌ته‌كه‌ ده‌بێته‌ (رۆژی جیهانیی گه‌یاندن و كۆمه‌ڵگای زانیارییه‌كانی بۆ ساڵی 2013 و بڕیار وایه‌ نیقولا سه‌حناوی وه‌زیری گه‌یاندنی لوبنانی به‌ ره‌سمی دانانی هه‌یفا به‌شێوه‌یه‌كی رەسمی رابگه‌یه‌نێت.
به‌ پشت به‌ستن به‌ جه‌ماوه‌رەكەی هه‌یفا ده‌چیته‌ ریزی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ لوبنانیانه‌ی كه‌ هه‌ریه‌كیان به‌ ناو وشێوه‌ی جیاجیا بوونه‌ته‌ باڵیۆزی رێكخراوه‌ عه‌ره‌بی و جیهانییه‌كان، ئه‌گه‌رچی تا ئێستا وه‌كو پێویست كاری خێرخوازیی ئه‌نجام نه‌داوه‌، به‌ڵام ئه‌و نازناوه‌ی به‌ هه‌یفا به‌خشراوه‌ زۆر په‌یوه‌ندی به‌ كاری خێرخوازییه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو زیاتر په‌یوه‌ندی به‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ و وشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌یه‌.
Top