له‌سه‌ر نامه‌یه‌ك رێگایان به مادۆنا نه‌دا بچێتە سینه‌ما
له كاتی نمایش كردنی فیلمی (12Years a Slave) له هۆڵی ئالامۆ له چوارچێوه‌ی فیستیڤاڵی نیویۆركی سینه‌مایی مادۆنا ئاماده‌ی یه‌كێك له نمایشه‌كان بوو، به‌ڵام له كاتی نمایشكردنی فیلمه‌كه خه‌ریكی نووسینی نامه‌یه‌ك بوو به مۆبایله‌كه به‌مه‌ش سه‌رپێچیی یاسا تایبه‌ته‌كانی هۆڵی ناوبراو بوو، ئه‌م ره‌فتاره‌ی مادۆنا بووه هۆی توڕه بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری هۆڵه‌كان، بۆیه یه‌كسه‌ر بڕیارێكی ده‌ركرد به رێگا نه‌دان به مادۆنا بۆ ئاماده‌بوون له هه‌ر نمایشێكی سینه‌مایی كه هۆڵه‌كانی سه‌ر بەئه‌وان نمایشی ده‌كات، هه‌ر به‌مه‌ش نه‌وه‌ستا به‌ڵكو ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مادۆنا كرد كه پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی داوای لێبوردن له‌و كه‌سانه بكات كه ده‌چنه هۆڵه‌كانی سینه‌ما بۆ بینینی فیلمه‌كان ئه‌گینا به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی نییه ئاماده‌ی نمایشه سینه‌ماییه‌كان بێت و له په‌یجی تایبه‌تی خۆی نووسیبووی (قه‌ده‌غه‌یه مادۆنا بچێته هۆڵه‌كانی ئالامو تا داوای لێبوردن له ئاره‌زوومه‌ندانی سینه‌ما نه‌كات.
شایا‌نی وتنه یاساكانی ئالامۆ زۆر توندن ده‌رباره‌ی نووسینی نامه‌ی یان قسه كردن به مۆبایل له كاتی نمایش كردنی فیلمه‌كان و ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی بكات سه‌ره‌تا ئاگاداری ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر دووباره‌ی كرده‌وه ئه‌وا ده‌ری ده‌كه‌ن و رێگای پێ ناده‌ن جارێكی دیكه ئاماده‌ی نمایشه‌كان بێت.