مایا: ناوم خۆی نازناوێكه‌

مایا: ناوم خۆی نازناوێكه‌
مایا دیابی كچه‌ هونه‌رمه‌ندی لوبنانی رایگه‌یاند كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نازناو بۆ خۆی دانانێت، چونكه‌ پێی وایه‌ خودی ناوه‌كه‌ی نازناوێكه‌ و مه‌سه‌له‌ی نازناویش وه‌ك نه‌ریتێك لای هونه‌رمه‌ندان ماوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌موو جیهان. مایا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه‌ میدیاكان رۆڵیان هه‌یه‌ له‌ نازناو به‌خشین به‌ هونه‌رمه‌ندان به‌تایبه‌تی ئه‌و نازناوانه‌ی كه‌ جه‌ماوه‌ر پێیان خۆشه‌ كاتێك هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ شایا‌نی ئه‌و نازناوه‌یه‌، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ شایا‌نی نازناوه‌كه‌ نه‌بێت ئه‌وا میدیاكان خۆیان گاڵته‌ی پێده‌كه‌ن و له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ: راگه‌یاندنه‌كان هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ سه‌ركه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی هونه‌رمه‌ند، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندی سه‌ركه‌وتوو راگه‌یاندن ناچار ده‌كات رێزی بگرن، بۆیه‌ پێویسته‌ هونه‌رمه‌ندان كارێك بكه‌ن كه‌ میدیاكان ناچار بكه‌ن رێزیان لێبگرن و نازناوه‌ شیاوه‌كانیان پێ ببه‌خشن. ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا رێگا به‌ كچه‌كه‌ی ده‌دات له‌ پاشه‌ڕۆژدا كاری هونه‌ری بكات، ئاماده‌ نه‌بوو به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ بداته‌وه‌ ئه‌گه‌رچی تووشی گرفتی زۆر هاتۆته‌وه‌ له‌ رێگای هونه‌ره‌وه‌.
Top