دراوسێكه‌ی تایلۆر چی بۆ كرد

دراوسێكه‌ی تایلۆر چی بۆ كرد
یه‌كێك له‌ دراوسێكانی تایلۆر سویفت رێگایه‌كی نوێی دۆزیه‌وه‌ بۆ به‌خێرهێنانی بۆ خانووه‌ نوێیه‌كه‌ی، ریتشارد مانفریدی جووتیار ژماره‌یه‌ك ده‌نگه‌ گه‌نمه‌شامی كۆكرده‌وه‌ و له‌ شێوه‌ی گیتارێكی گه‌وه‌ر پێی نووسی (به‌خێر بێی تایلۆر). مانفریدی دوای ئه‌وه‌ی زانی كه‌ بڕیار وایه‌ تایلۆر خانوویه‌ك له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی ئه‌و بكڕێت له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا به‌ بڕی (17750000 دۆلار) بۆ ئه‌وه‌ی پشووه‌كانی به‌سه‌ر ببات، بۆیه‌ بڕیاریدا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز به‌خێرهێنانی بكات و ئه‌م رێگایه‌ی دۆزیه‌وه‌، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی ئه‌نجامدا كێڵگه‌كه‌ی بووه‌ شوێنێكی كراوه‌ و رۆژانه‌ به‌ ده‌یان كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن، بۆیه‌ مانفرید ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی قۆزته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕێك پاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت لەبەرئەوە‌ هه‌ركه‌سێك حه‌زی بكردایه‌ گه‌نمه‌شامییه‌كان ببینێت پێویسته‌ 8 دۆلار بدات، به‌پێی ماڵپه‌ڕی (The Sacramento Bee) مانفرید به‌ هاوكاریی 3 كه‌س دراوسێیەكانی توانی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ بنووسێت.
شایا‌نی وتنه‌ تایلۆر زۆر دڵخۆش بوو به‌و هه‌نگاوه‌ی مانفرید، ئه‌م خانووه‌ نوێیه‌ی تایلۆر له‌سه‌ر رووبه‌ری 5 دۆنم دروستكراوه‌ و له‌ 5 ژووری نوستن پێكهاتووه‌ و ده‌كه‌وێته‌ رووبه‌رووی ده‌ریا.
Top