كچه ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی توركی بیرجوزار كۆریل كه به دادوه‌ره بێ وێنه‌كه ناسراوه له زنجیره دراما توركییه‌كان له یه‌كێك له نمایشه‌كانی جلوبه‌رگی دیزاینه‌ری توركی ئۆزجر ماسۆر ئاماده‌بوو و سه‌رنجی هه‌موو ئاماده بووانی بۆ خۆی راكێشا. پاڵه‌وانی زنجیره‌ی (قبچای) كه ئێستا نمایش ده‌كرێ به جلێكی ره‌شی سه‌رنجڕاكێش كه به‌شێكی زۆری سینگی كرابۆوه و مكیاژێكی سیحراوی جوانی به‌كارهێنابوو وێنه‌گره‌كانی ناچار كرد كه رووی زوومی كامیراكانیانی لێ بكه‌ن و به وێنه‌كانییه‌وه خه‌ریك بن، هاوسه‌ری ئه‌كته‌ری ناوداری توركی خالد ئهرگنش لە وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسان ده‌رباره‌ی هۆكاری سه‌ره‌كیی زه‌رده‌خه‌نه به‌رده‌وامه‌كه‌ی و راستیی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری وتی: ئه‌م كاره بۆ ساڵ و نیوێك به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه كاتێك نه‌شته‌رگه‌ریی ددانم ئه‌نجامدا، چونكه هه‌ر له منداڵییه‌وه به ده‌ست گرفتێكی ددانم ده‌ناڵاند و له ته‌مه‌نی نۆ ساڵی ددانم شكا و پڕم كرده‌وه، به‌ڵام دووباره تێكچووەوە، بۆیه پزیشك ئامۆژگاری كردم به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌وه‌ك زهردهخهنهكهم له ده‌ست بده‌م، منیش وه‌ك زۆربه‌ی ئه‌كته‌ره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی توركیا نه‌شته‌رگه‌ریم ئه‌نجامدا و زۆریش سه‌ركه‌وتوو بوو.