بیركول ئاگری له‌ توركه‌كان به‌ردا

بیركول ئاگری له‌ توركه‌كان به‌ردا
كچه‌ ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی توركی بیرجوزار كۆریل كه‌ به‌ داد‌وه‌ره‌ بێ وێنه‌كه‌ ناسراوه‌ له‌ زنجیره‌ دراما توركییه‌كان له‌ یه‌كێك له‌ نمایشه‌كانی جلوبه‌رگی دیزاینه‌ری توركی ئۆزجر ماسۆر ئاماده‌بوو و سه‌رنجی هه‌موو ئاماده‌ بووانی بۆ خۆی راكێشا. پاڵه‌وانی زنجیره‌ی (قبچای) كه‌ ئێستا نمایش ده‌كرێ به‌ جلێكی ره‌شی سه‌رنجڕاكێش كه‌ به‌شێكی زۆری سینگی كرابۆوه‌ و مكیاژێكی سیحراوی جوانی به‌كارهێنابوو وێنه‌گره‌كانی ناچار كرد كه‌ رووی زوومی كامیراكانیانی لێ بكه‌ن و به‌ وێنه‌كانییه‌وه‌ خه‌ریك بن، هاوسه‌ری ئه‌كته‌ری ناوداری توركی خالد ئه‌رگنش لە وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌نووسان ده‌رباره‌ی هۆكاری سه‌ره‌كیی زه‌رده‌خه‌نه‌ به‌رده‌وامه‌كه‌ی و راستیی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری وتی: ئه‌م كاره‌ بۆ ساڵ و نیوێك به‌ر له‌ ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كاتێك نه‌شته‌رگه‌ریی ددانم ئه‌نجامدا، چونكه‌ هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ به‌ ده‌ست گرفتێكی ددانم ده‌ناڵاند و له‌ ته‌مه‌نی نۆ ساڵی ددانم شكا و پڕم كرده‌وه‌، به‌ڵام دووباره‌ تێكچووەوە، بۆیه‌ پزیشك ئامۆژگاری كردم به‌ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌وه‌ك زه‌رده‌خه‌نه‌كه‌م له‌ ده‌ست بده‌م، منیش وه‌ك زۆربه‌ی ئه‌كته‌ره‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا نه‌شته‌رگه‌ریم ئه‌نجامدا و زۆریش سه‌ركه‌وتوو بوو.
Top