ماوه‌یه‌كه پروپاگه‌نده‌ی زۆر ده‌رباره‌ی كچه گۆرانیبێژی لاوی ئه‌مریكی مایلی سایرۆس بڵاوده‌بێته‌وه و هێرشی توندی ده‌كرێته سه‌ر به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی به‌م دواییه سازی كرد و دواتریش له ده‌ستگیرانه‌كه‌ی جیابۆوه، دوایین پروپاگه‌نده‌ش هه‌واڵی دووگیانبوونی بوو له جی جویس. له‌م باره‌یه‌وه سایرۆس له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر له وه‌ڵامی ئه‌م پروپاگه‌ندانه وتی: به‌م دواییه گوێم له چه‌ند پروپاگه‌نده‌یه‌ك بووه گوایه من دووگیانم و باوكی منداڵه‌كه‌ش جی جویسه، به راستی ئه‌م جۆره قسانه مایه‌ی پێكه‌نین و گاڵته پێكردنن، هه‌میشه من دووچاری ئه‌م جۆره هێرشانه بوومه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان جیاوازه و مایه‌ی گاڵته‌جاڕییه.
به‌پێی راپۆرتێك كه ماڵپه‌ڕی (Cream Bmp Daily) له میانه‌ی ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی (BET Hip Hop) له ئه‌تلانتا جی جۆیس به جه‌ماوه‌ری راگه‌یاند كه مایلی هه‌موو شتێكی كردووه له‌پێناوی، ته‌نانه‌ت هه‌ر خۆیشی جارێك رایگه‌یاند بوو كه دووگیانە و جویس باوكی منداڵه‌كه‌یه.
به‌ڵام سایرۆس هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌م لێدوانه‌ی نه‌بووه و نازانرێ ئه‌م هه‌واڵه راسته یاخود ته‌نیا بۆ راكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵكه بۆ لای خۆی.