سه‌ره‌ڕای جیابوونه‌وه‌یان، هێشتا خۆشی ده‌وێ

سه‌ره‌ڕای جیابوونه‌وه‌یان، هێشتا خۆشی ده‌وێ
ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا كاترین زیتا جۆنز و مایكل دۆگلاس دوای چه‌ندین ساڵ ژیانی هاوسه‌ری، جیابوونه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستا و سه‌ره‌ڕای جیابوونه‌وه‌یان دڵی كاترین هێشتا بۆ خۆشه‌ویسته‌ كۆنه‌كه‌ی لێده‌دا.
به‌م دواییه‌ مایكل دۆگلاس خه‌ڵاتی ئیمی به‌ده‌ستهێنا ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی خۆشحاڵیی كاترین و رایگه‌یاند: هه‌ست به‌ خۆشییه‌كی زۆر ده‌كه‌م بۆ ئه‌و خه‌ڵاته‌ی كه‌ مایكل به‌ده‌ستیهێنا، كاترین له‌ رێگای ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ سه‌یری ئاهه‌نگه‌كه‌ی ده‌كرد كاتێك مایكل خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی به‌ده‌ستهێنا له‌ فیلمی(HBO’s ‘Behind The Candelabra’)، مایكلی ته‌مه‌نی 69 ساڵ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ ده‌رفه‌تێكی باش زانی بۆ ستایش كردنی كاترین و ئاماژه‌ی به‌ ڕۆڵی گرنگی ئه‌و ئافره‌ته‌ كرد له‌ ژیانی هونه‌ری و ئاساییدا. له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه‌ كاترین به‌ هه‌موو لایه‌كی‌ راگه‌یاند كە زۆر خۆشحاڵه‌ به‌وه‌ی مایكل خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ و ئاشكرای كرد كه‌ له‌گه‌ڵ یەك رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌ یه‌كتری دووربكه‌ونه‌وه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ژیانی هاوسه‌رێتیان و له‌ دڵه‌وه‌ هیوا ده‌خوازن ناكۆكییه‌كانیان به‌لاوه‌ بنێن و جارێكی دیكه‌ بۆ یه‌كتری بگه‌ڕێنه‌وه‌ و جگه‌ له‌مه‌ چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاشتیان بكه‌نه‌وه‌.
Top