نۆرجول حه‌ز له جلوبه‌رگی چینی ده‌كات
نۆرگول یهشیلجای خانمه ئه‌كته‌ری ناوداری توركی له یه‌كێك له بۆنه تایبه‌ته‌كان به لۆكێكی ژاپۆنی سه‌رنجڕاكێش و جوان ده‌ركه‌وت ئه‌مه‌ش وای لێ‌كرد هه‌وادارانی وێنه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بگۆڕنه‌وه و بڵاوی بكه‌نه‌وه له هه‌مان كاتدا خۆشحاڵیی خۆیان به‌م هه‌نگاوه ده‌ربڕی، دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی وێنه‌كان هه‌ندێك له هه‌وادارانی پێیانوابوو ئه‌م وێنه‌یه تایبه‌ته به وێنه‌گرتنی دیمه‌نێكی دیاریكراوی كارێكی هونه‌ری یان نا؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی راكێشان جوانیی جلوبه‌رگه‌كان و ئه‌و بڕه زۆره‌ی مكیاژه بوو كه به‌كاری هێنا بوون.
شایه‌نی وتنه نورگولی پاڵه‌وانی زنجیره درامای (عه‌شق و سزا) كه به (یاسمین) ناسراوه ئێستا له په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستیدایه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌ری ناوداری توركی تۆلجا كاراجیلكه.