به به‌شداریی 13 وڵاتئه‌مڕۆ له هه‌ولێر سێیه‌مین فیستیڤاڵی شانۆی نێوده‌وڵه‌تی ساز ده‌كرێت
هیوا سوعاد ده‌رباره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ فیستیڤاڵه‌كه وتی: ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واو كردووه بۆ سازدانی سێیه‌م فیستیڤاڵی هه‌ولێركه 7 رۆژ ده‌خایه‌نێت و ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی له هۆڵی مامۆستا سه‌عد ده‌بێت هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه گرووپه به‌شداربووه‌كان و لیژنه‌ی دادوه‌ری ده‌ناسرێن وئاهه‌نگی كۆتاییش ئه‌م ساڵ 13 وڵات به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش جێگای خۆشحاڵیمانه و ئه‌وه‌ی ئێمه زیاتر شانازیی پێوه ده‌كه‌ین فیستیڤاڵه‌كه گه‌یشتۆته قۆناغێك كه زۆربه‌ی وڵاتان خۆیان داوا ده‌كه‌ن بۆ به‌شداری كردن له‌م فیستیڤاڵه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه فیستیڤاڵه‌كه خه‌ریكه ناوبانگ ده‌رده‌كات،ئه‌م ساڵیش زیاتر به ڕووی وڵاتانی عه‌ره‌بی كراوه‌ته‌وه، چونكه ئێمه به زه‌روری ده‌زانین ئه‌وانیش له نزیكه‌وه ئاشنای كه‌لتوور و شانۆی ئێمه بن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، چونكه له رووی جوگرافی و دابونه‌ریتیشه‌وه له یه‌كتری نزیكین و ئه‌م كرانه‌وه‌یه به پێویست ده‌زانین، چونكه سه‌دای فیستیڤاڵه‌كه له وڵاتانی كه‌نداو و لوبنان و میسر و لیبیا و تونسیش هه‌یه، بۆ نموونه شانۆكارێكی ناودار داوای كردووه به‌شدار بێت و ته‌نانه‌ت پلیتی فڕۆكه‌ش له ئه‌ستۆی خۆی ده‌گرێت ته‌نیا بۆ بینینی فیستیڤاڵه‌كه.
سه‌باره‌ت به هونه‌رمه‌ند و تیپه به‌شداربووه‌كان هیوا سوعاد ده‌ڵێ: بۆ ئه‌م ساڵ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی ناوداری عه‌ره‌بی و جیهانی به‌شدارن له‌وانه: ئیلهام شاهین، سه‌میر غانم، وه‌فا عامر، فاروق ئه‌لفیشاوی، ئه‌شره‌ف عه‌بدولغه‌فور، هانی سه‌لامه، مه‌عالی زاید، سامی مەغاوری، هەروەها سه‌رۆكی یه‌كێتیی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب كه وتارێكی تایبه‌ت پێشكه‌ش ده‌كات كه له نزیكه‌وه ئاگاداری كاره‌كانمانه و ئاسانكاری زۆریشی بۆ كردووین و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی دیكه كه ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی به‌شداربوون بینه‌ر به بینینی كاره‌كانیان له رێگای ته‌له‌فزیۆنه‌وه ئاشنایه‌تی به‌م هونه‌رمه‌ندانه هه‌یه، جگه له‌مانه چه‌ند شانۆكارێكی جیهانیمان داوه‌ت كردووه له‌وانه رۆبه‌رت لیج كه شانۆكارێكی ناوداری به‌ریتانییه و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوبژیوانی فیستیڤاڵه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئه‌ندامی ئای تی ئای جیهانی و ئای تی ئای ئه‌ڵمانی كه ساڵانه وه‌ك نه‌ریتێك ئاماده ده‌بن و وتاری خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
تیپه به‌شداربووه‌كانیش بریتین له تیپی ئه‌ڵمانی، سویدی، ئیسپانیا، تونس، بیلارووسیا، ئۆگه‌ندا، به‌غدا، فه‌ره‌نسا، تونس، ئێران، مه‌غریب، توركیا هه‌روه‌ها چه‌ند كارێكی كوردی له په‌راوێزی فیستیڤاڵه‌كه نمایش ده‌كرێن و شانۆگه‌رییه‌كی كوردیش به‌شداره له پێشبڕكێی فیستیڤاڵه‌كه، هه‌ر له سه‌روبه‌ندی فیستیڤاڵه‌كه ژماره‌یه‌ك كۆڕی هونه‌ری ساز ده‌كرێن له‌وانه كۆڕێك بۆ هونه‌رمه‌ندی جیهانی رۆبه‌رت لیج و هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌بی عه‌بدولواحید بن یاسر و عه‌بدولره‌حمان بن زێدان كه به یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی شانۆی ئاهه‌نگی داده‌نرێت له جیهان، جگه له مانه چه‌ند ده‌رهێنه‌ری شانۆیی و سینه‌مایی و میوانیش له وڵاته جیاجیاكان به‌شدار ده‌بن وه‌ك تونس و ئێران، هونه‌رمه‌ندێكی عێراقی له به‌غداوه ئاماده‌ی فیستیڤاڵه‌كه ده‌بێت و دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و داتا بووه له‌سه‌ر شانۆی كوردی بابه‌تێكی تایبه‌ت ده‌رباره‌ی شانۆی كوردی پێشكه‌ش ده‌كات.
سه‌رۆكی فیستیڤاڵ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، سوید، ئیسپانیا، تونس، بیلارووسیا، ئۆگه‌ندا، فه‌ره‌نسا، تونس، مه‌غریب، توركیا، ئێران به دوو نمایش به‌شدارن شانۆگه‌رییه‌ك له پێشبڕكێدا به‌شداره ئه‌وی دیكه‌ش له په‌راوێزه، به گشتی 16 نمایشه و خراونه‌ته نێو پێشبڕكێ و ئه‌وانی تر له په‌راوێزی فیستیڤاڵدا به‌شدارن، ئێمه له فیستیڤاڵه‌كانی رابردوو وه‌ك نه‌ریتێك له دوای هه‌ر نمایشێك كۆڕێكمان ساز ده‌كرد بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر نمایشه‌كه و هونه‌رمه‌ند و شاره‌زایانی بواره‌كه راوسه‌رنج و تێبینی خۆیان ده‌رباره‌ی نمایشه‌كه ده‌خسته‌ڕوو، ویستمان سوود له‌و كاته وه‌ربگرین كه به‌یانیان له به‌رده‌ستمانه بۆ كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی خودی هونه‌رمه‌ندان، چونكه نمایشه‌كان پاش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌ش ده‌كرێن و پێمانوایه ئه‌م كۆڕانه سوودی زیاتریان ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌شداربووان ده‌توانن بۆ خۆیان شوێنه‌واره دێرینه‌كانی هه‌ولێر به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه و له نزیكه‌وه بیناسن.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی فیستیڤاڵه‌كه به ده‌ستنیشانكردنی هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاری هیوا سوعاد وتی: ئه‌مه سێیه‌م خولی فیستیڤاڵه‌كه‌یه له ساڵانی پێشوو هیچ جۆره پێوه‌ندییه‌ك له‌م شێوه‌یه نه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ساڵی ئاینده هه‌ولێر ده‌بێته پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ولێر به‌و شێوه‌یه نیشان بده‌ین كه شایه‌نی ئه‌و نازناوه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ولێر زیاتر پێش بكه‌وێت و خه‌ڵكی زیاتر رووی تێبكه‌ن ئێمه به نیازین ئاهه‌نگێكی گه‌وره رێك بخه‌ین به به‌شداری هه‌موو هونه‌رمه‌نده به‌شداربووه‌كان و گه‌شتێكیش بۆ شوێنه‌واره‌كانی هه‌ولێر ساز ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه شوێنه‌وار و شوێنه دێرینه‌كانی ئه‌م شاره باش بناسن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ولێر كه به شاری شانۆ ناسراوه ئێستا ده‌بینین به به‌راورد له‌گه‌ڵ شاره‌كانی تر له‌م شاره بینه‌ری زۆر زیادی كردووه، ئێمه‌ش له هه‌وڵه‌كانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و داواش له بینه‌ران ده‌كه‌م كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوانتر روو له هۆڵه‌كانی شانۆ بكه‌ن.
لیژنه‌ی دادوه‌ریی فیستیڤاڵ له چه‌ند كه‌سێكی پسپۆر و شاره‌زاو لێهاتووه پێكهاتووه و بریتین له پێنج ئه‌ندام یه‌كیان رۆبه‌رت لیجی به‌ریتانییه كه سه‌رۆكی لیژنه‌یه ئه‌وەی دووه‌میان نوێنه‌ری ئای تی ئای جیهانییه له فیستیڤاڵ، هه‌روه‌ها كه‌سێكی مه‌غریبی، له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی به ئه‌سڵ مه‌غریبی و نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیایه و شاره‌زاییه‌كی زۆری هه‌یه له بواری شانۆدا له‌گه‌ڵ دكتۆر فازڵ جاف كه سكرتێری لیژنه‌كه‌یه، شانۆگه‌ریه‌كان پێشبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی 10 خه‌ڵات كه هه‌ر ساڵێك به‌گوێره‌ی نمایشه‌كان ده‌گۆڕێت بۆ نموونه جاری واهه‌یه تیپێك دیكۆری زۆر جوان ده‌كات ئێمه ناچارین خه‌ڵاتی دیكۆریش زیاد بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی كه جێگرن بریتین له خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ و كوڕ و باشترین ئه‌كته‌ری ناوه‌ندی كچ و كوڕ و باشترین ده‌رهێنه‌ر و باشترین نمایش، به‌ڵام خه‌ڵاته‌كانی باشترین دیكۆر و مۆسیقا و سینۆگرافیا ئه‌وا لیژنه بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات.