سوڵتانه‌ ناهد ده‌چێته‌ قه‌فه‌سی زێڕینه‌وه‌

سوڵتانه‌ ناهد ده‌چێته‌ قه‌فه‌سی زێڕینه‌وه‌
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ خانمه‌ ئه‌كته‌ری توركی نور فه‌تاح ئۆغلو رایانگه‌یاند كه‌ ناوبراو رازی بووه‌ ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ بیزنسمانی ناوداری توركی لیڤنت فیزیجرۆ پێك بهێنێت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ئه‌و داوایه‌ی ره‌ت كرده‌وه‌.
نور كه‌ رۆڵی پاڵه‌وانی له‌ زنجیره‌ درامای (حریم السلطان) بینی، پێشتر چه‌ند جارێك رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌م قۆناغه‌ی ئێستای ژیانیدا ئه‌و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له‌ پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رێتی ناكاته‌وه‌ و كاری گرنگتری له‌ پێشه‌ ئه‌نجامیان بدات، به‌ڵام له‌ناكاو له‌ بڕیاره‌كه‌ی خۆی پاشگه‌ز بۆوه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ر خۆی كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌شی دیاریكرد ئه‌ویش مانگی ئاداری داهاتووه‌ واته‌ راسته‌وخۆ دوای ته‌واوبوونی وێنه‌گرتنی به‌شی چواره‌می زنجیره‌كه‌.
پێشتر نور پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د نه‌جاتی شاشماز هه‌بوو، به‌ڵام له‌ناكاو به‌بێ دیاریكردنی هۆیه‌كانی جیابوونه‌وه‌ و محه‌مه‌د ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ كچێكی دیكه‌ پێكهێنا ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ نور به‌ بارێكی ده‌روونی سه‌خت و ناخۆشدا گوزه‌ر بكات تا ئه‌و كاته‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ل لیڤنت درووستكرد، سه‌رچاوه‌كان وا لێكده‌ده‌نه‌وه‌ له‌ ترسی دووباره‌ سه‌رنه‌كه‌وتن نور ده‌یه‌وێ هه‌ر زوو پێوه‌ندییه‌كه‌ی یه‌كلایی بكاته‌وه‌.
Top