سیلیناش ده‌یه‌وێ بچێته‌ ریزی مادۆنا و ئه‌نجلینا

سیلیناش ده‌یه‌وێ بچێته‌ ریزی مادۆنا و ئه‌نجلینا
سیلینا گۆمیزی ئه‌ستێره‌ی گۆرانی و موزیكی ئه‌مریكی سه‌ردانی وڵاتی ئیتاڵیای كرد بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی تایبه‌ت به‌خۆی، به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی قۆزته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئان وینتۆر سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (فۆگ) كرد.
سیلینا له‌ یه‌كێك له‌ هۆتێله‌ به‌ناوبانگه‌كانی ئیتاڵیا بینرا له‌گه‌ڵ ئان كه‌ خه‌ریكی گفتوگۆیه‌كی دوور و درێژ و جددی بوون، ئه‌مه‌ش لای هه‌وادارانی وا لێكدرایه‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێ له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاری فۆگ ده‌ربكه‌وێت كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆنترین و به‌ناوبانگترین گۆڤاره‌كان و هۆكارێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان زیاتر ناوبانگ ده‌ربكه‌ن و بناسرێن و تا ئێستا به‌شێكی زۆر له‌ ئه‌ستێره‌ ناوداره‌كانی جیهان له‌م گۆڤاره‌ ده‌ركه‌وتن ور بوونه‌ بابه‌تی به‌رگیان دواتر بوون به‌ ئه‌ستێره‌ی ناودار له‌وانه‌ش مادۆنا و ئه‌نجلینا جۆلی، كه‌ پێشتر به‌ هه‌مان شێوه‌ی سیلینا هه‌وڵیانداوه‌ له‌ رێگای ئه‌م گۆڤاره‌وه‌ ده‌ركه‌ون.
شایه‌نی وتنه‌ دوای جیابوونه‌وه‌ی سیلینا گۆمیز و هاوڕێكه‌ی، سیلینا به‌ بارودۆخێكی ده‌روونی سه‌ختدا گوزه‌ری كرد و خه‌ریك بوو ئه‌م بارودۆخه‌ كاریگه‌ریی به‌سه‌ر ته‌واوی ژیانیدا هه‌بێت، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك گه‌ڕایه‌وه‌ دۆخی جارانی و ئه‌م هه‌وڵه‌شی ده‌چێته‌ ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی بگه‌ڕێته‌وه‌ ئاستی جارانی به‌تایبه‌تی له‌ رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌.
Top