ئالین به‌ گۆرانییه‌ك پشتیوانی له‌ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات

ئالین به‌ گۆرانییه‌ك پشتیوانی له‌ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
به‌ر له‌ چه‌ند مانگێك خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی رۆژئاوای كوردستان ئالین سه‌ردانی كوردستانی كرد بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هونه‌ری، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری ره‌وشی كورده‌ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان بێت كه‌ ئێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن.
هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌یدا ئالین به‌شداری له‌ ئاهه‌نگێكدا كرد كه‌ بۆ پشتگیری كردن له‌ كوردانی رۆژئاوا رێكخرا بوو، هه‌روه‌ها سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌كانی كرد و چه‌ند خانه‌واده‌یه‌كی به‌سه‌ر كرده‌وه‌، ئالین كه‌ ئێستا له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی نوێی به‌ كلیپ بڵاوكرده‌وه‌ بۆ پشتیوانی كردن له‌ كوردانی رۆژئاوا، ئه‌م گۆرانییه‌ نوێیه‌ی ئالین به‌ ناوی (ئه‌ی فه‌له‌ك)ـه‌ و پێشتر هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ محه‌مه‌د شێخۆ وتویه‌تی له‌ تێكستی به‌درخان سندی و ئاوازی محه‌مه‌د شێخۆیه‌ و له‌ ده‌رهێنانی حوسێن حه‌سه‌نه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی دیكیومنتی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ئاواره‌ بوونی كوردانی رۆژئاوا وێنه‌ی گیراوه‌ و كاره‌ساتی ئەوان ده‌خاته‌ روو.
Top