یەكەم خونچەی "ڕێژوان" لە دایك دەبێت

یەكەم خونچەی
هونەرمەندی لاو "ڕێژوان هونەر مەرجان" دوای ئەوەی بۆیەكەمجار لە پڕۆگرامی (ئێكس كورد لایك)ـی كەناڵی ئاسمانی كوڕەك وەك میوان لە پڕۆگرامەكە بەشداری تێدا كردوو، گۆرانییەكانی بوون بە جێگەی سەرنجی گەنجان و عاشقانی دەنگی، كە دەمێكە كار بۆ بەرهەمێكی نوێ دەكات كە دەبێتە دەستپێكی بەرهەمە هونەرییەكانی، لەمبارەیەوە بە گۆڤاری"گوڵان"ـی راگەیاند: ماوەی ساڵێكە كار بۆ ئەو بەرهەمە دەكەم كە ماندوبوونێكی زۆری پێوە دیارە، ئەمەیش بە هاوكاری كۆمەڵێك لە هونەرمەندان و ستافێكی پڕۆفیشناڵ لە بواری بەرهەمهێناندا.



ئەو بەرهەمەی كە بۆتە دەستپێكی كارەكانم ناویم ناوە (دڵم شكا لێت)، كە لە تێكست و ئاوازی هونەرمەندی بە توانا (زانا جەبەلی)ـیە و لە سیناریۆ و دەرهێنانی پێشەوا نەبەردە و كاری تۆماركردنی ئەو بەرهەمەش لەلایەن هۆگرا عەزیزەوە بۆ كراوە.

تەواوی دیمەنەكانی ئەو بەرهەمەش لە وڵاتی (جۆرجیا)ـوە وێنەگیراوە، بڕیاریشە لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قورباندا لە تەواوی كەناڵە ناوەخۆی و ئاسمانییەكاندا پەخش بكرێت، لێرەشەوە دەمەوێ سوپاسی هەموو ئەو كەسان بكەم كە لەو بەرهەمەدا لەگەڵ ئەركیان كێشاو ماندبوون.

Top