مادلین عا‌شقی بۆنی فه‌ره‌نسییه
مادلین مه‌ته‌ڕی گۆرانیبێژی شۆخ و شه‌نگ و سه‌رنجڕاكێشی لوبنانی زۆر حه‌ز له زانینی نوێترین هه‌واڵی جلوبه‌رگ و مۆدێله‌كانی ده‌كات به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له خانه ناوداره‌كانی پاریس ده‌رده‌چن، به‌ڵام له‌وه سه‌یرتر خۆشه‌ویستیی بۆ كڕینی نوێترین بۆنه‌كان بێ سنووره به‌تایبه‌تی له ماركه ناوداره‌كان ئه‌گه‌ر نرخیشیان زۆر گران بێت ئه‌وا باكی نییه و خۆی بێبه‌ش ناكات له كڕینیان، له‌م باره‌یه‌وه مادلین ده‌ڵێت: هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك به‌تایبه‌تی ئافره‌ته هونه‌رمه‌نده‌كان پێویستیان به‌وه‌یه له‌رووی ده‌ركه‌وتن و پۆشینی جلوبه‌رگ بێ وێنه بن، چونكه جگه له ساز كردنی كۆنسێرت و ئاهه‌نگ ئێمه به‌رده‌وام له بۆنه و فیستیڤاڵه‌كان به‌شداری ده‌كه‌ین و ده‌رده‌كه‌وین و پێویسته ده‌ركه‌وتنمان تا راده‌یه‌ك جیاواز بێت له خه‌ڵكی ئاسایی، چونكه ئێستا میدیاكان گرنگییه‌كی زۆر به ده‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند ده‌ده‌ن و بچووكترین هه‌ڵه یان ده‌رنه‌كه‌وتنی به جوانی ده‌قۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به باس، مادلین زیاتر ده‌ڵێت: جگه له جلوبه‌رگ من عاشقێكی سه‌رشێتی بۆنم و هه‌ر بۆنێك كه ده‌رچوو من هه‌وڵ ده‌ده‌م ده‌ستم كه‌وێت بۆیه ئێستا به سه‌دان شووشه‌ی بۆنم كۆكردۆته‌وه به‌تایبه‌تی بۆنی فه‌ره‌نسی.