نه‌جوا كه‌ره‌م: حه‌ز ده‌كه‌م گۆڵچی بم
له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی (صدی الملاعب) كه له كه‌ناڵی ((mbc پێشكه‌ش ده‌كرێت وتی: زۆر حه‌ز ده‌كه‌م یارییه‌ك له‌نێوان ئه‌ستێره‌كان ئه‌نجام بدرێت ئه‌و دەڵێت: ئه‌گه‌ر من له یاریه‌كه‌دا به‌شداریم كرد و مافی هه‌ڵبژاردنی یاریزانم هه‌بێت ئه‌وا بێگومان گۆڵپارێز ده‌بم و ناهێڵم گۆڵ له‌سه‌ر تیپه‌كه‌م تۆمار بكرێت، هه‌روه‌ها له تیپه‌كه‌مدا پشت به هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند راغب عه‌لامه و عاصی ئه‌لحلانی ده‌به‌ستم بۆ ئه‌وه‌ی یاریم له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، نه‌جوا سه‌باره‌ت به یاریزانی باش و كێ به باشترین یاریزان ده‌زانێت وتی: من به‌رده‌وام چاودێریی وه‌رزش ده‌كه‌م، به‌ڕای من باشترین یاریزان ئه‌وه‌یه كه بتوانێت سه‌رنجی به‌رامبه‌ر بۆ خۆی رابكێشێت و جه‌ماوه‌ریش خۆشی بوێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له‌ناو یاریگادا چالاك بێت و زۆر وردیش بێت له‌كاتی یاریی كردن و بتوانێت له چ كاتێك چ هه‌نگاوێك ده‌نێت.