نه‌جوا كه‌ره‌م: حه‌ز ده‌كه‌م گۆڵچی بم

نه‌جوا كه‌ره‌م: حه‌ز ده‌كه‌م گۆڵچی بم
خانمه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی نه‌جوا كه‌ره‌م رایگه‌یاند كه‌ به‌رده‌وام چاودێریی وه‌رزش ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، چونكه‌ وه‌رزش هه‌میشه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌ ئاره‌زووەكانی، بۆیه‌ به‌گوێرەی كاتی خۆی هه‌وڵ ده‌دات سه‌یری یارییه‌ وه‌رزشییه‌كان بكات به‌بێ جیاوازی.
له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی (صدی الملاعب) كه‌ له‌ كه‌ناڵی ((mbc پێشكه‌ش ده‌كرێت وتی: زۆر حه‌ز ده‌كه‌م یارییه‌ك له‌نێوان ئه‌ستێره‌كان ئه‌نجام بدرێت ئه‌و دەڵێت: ئه‌گه‌ر من له‌ یاریه‌كه‌دا به‌شداریم كرد و مافی هه‌ڵبژاردنی یاریزانم هه‌بێت ئه‌وا بێگومان گۆڵپارێز ده‌بم و ناهێڵم گۆڵ له‌سه‌ر تیپه‌كه‌م تۆمار بكرێت، هه‌روه‌ها له‌ تیپه‌كه‌مدا پشت به‌ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند راغب عه‌لامه‌ و عاصی ئه‌لحلانی ده‌به‌ستم بۆ ئه‌وه‌ی یاریم له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، نه‌جوا سه‌باره‌ت به‌ یاریزانی باش و كێ به‌ باشترین یاریزان ده‌زانێت وتی: من به‌رده‌وام چاودێریی وه‌رزش ده‌كه‌م، به‌ڕای من باشترین یاریزان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانێت سه‌رنجی به‌رامبه‌ر بۆ خۆی رابكێشێت و جه‌ماوه‌ریش خۆشی بوێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ناو یاریگادا چالاك بێت و زۆر وردیش بێت له‌كاتی یاریی كردن و بتوانێت له‌ چ كاتێك چ هه‌نگاوێك ده‌نێت.
Top