فاتیما ده‌یه‌وێ بەخۆی به‌رگری له‌ خۆی بكات

فاتیما ده‌یه‌وێ بەخۆی به‌رگری له‌ خۆی بكات
بۆ ماوه‌ی 4 مانگ (بیرین سات)ی كچه‌ ئه‌كته‌ری توركی فێری هونه‌ره‌كانی كوشتن بوو له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ندین راهێنه‌ری تایبه‌ت له‌و بواره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رگری له‌ خۆی بكات له‌ چه‌ند دیمه‌نێكی زنجیره‌ درامای (الانتقام) له‌ جیاتی پشت به‌ستن به‌ دۆبلێر.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی رۆڵه‌كه‌ی به‌ باشی بینی و دیمه‌نه‌كانی كوشتن وبه‌رگری له‌ خۆ كردن كۆتاییان پێهات، بیرین بڕیاریدا به‌رده‌وام بێت له‌ راهێنانه‌كانی و له‌سه‌ر خه‌رجی تایبه‌تی خۆی هه‌فتانه‌‌ بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر، بیرین ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ مه‌شقه‌كانی پێشووتری بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ خۆشی وبڕوا به‌ خۆبوونێكی زۆر بكات و بووه‌ خاوه‌ن له‌شێكی جوانتر و به‌هێزتر، هه‌روه‌ها وای لێكرد كه‌ بڕوایه‌كی ته‌واوی به‌وه‌ هه‌بێت كه‌ پێویسته‌ ئافره‌ت فێره‌ هونه‌ره‌كانی به‌رگری له‌ خۆ كردن بێت هه‌ر بۆیه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری نه‌كراو به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و مه‌شقانه‌. بیرین ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ رۆڵه‌كه‌ی له‌ زنجیره‌ی (فاتیما) ئه‌وه‌ی بۆ روون كرده‌وه‌ كه‌ مه‌رجه‌ هه‌ندێك جار بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ خۆی به‌رگری له‌ خۆی بكات، هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ره‌وه‌ رووبه‌ڕووی هێرش و ده‌ستدرێژی ببنه‌وه‌.
Top