مه‌ریام فارس شه‌قاوه‌ بووه‌

مه‌ریام فارس شه‌قاوه‌ بووه‌
كچه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی مه‌ریام فارس له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ منداڵیدا كچێكی به‌ ناز نه‌بوو، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ كچێكی زیره‌ك بوو به‌جۆرێك زۆر جار له‌لایه‌ن هاوڕێیان و دایكی به‌ (شه‌قاوه‌) ناسرا بوو. مه‌ریام ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا زۆر له‌ ده‌ره‌وه‌ یاری ده‌كرد به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 15 جار ئۆتۆمبیل لێیداوه‌، هه‌روه‌ها زیاتر ده‌ڵێ: له‌ واقعدا من كه‌سێكی ئازا و چاو نه‌ترس بووم زۆر باشم له‌ بیره‌ كه‌ 15 جار ئۆتۆمبیل لێیدام له‌ ئه‌نجامی یاریكردنم له‌سه‌ر شه‌قام و یاری كردنم به‌ خۆڵ و هه‌ڵكه‌ندنی چاڵ، به‌ڵام هیچ له‌و 15 جاره‌ مه‌ترسیدار نه‌بووه‌، له‌ ماڵه‌وه‌ دایكم چادرێكی دانابوو، هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ باربییه‌كه‌م یاریم ده‌كرد و دوایین باربی كه‌ بۆم هاتبێت ته‌مه‌نم 18 ساڵ بوو، به‌ڵام ئه‌و كات منداڵ نه‌بووم به‌ڵكو به‌رهه‌مهێنه‌ر بووم. ئه‌و كچه‌ گۆرانیبێژه‌ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی گه‌وره‌ بوونی لە ته‌مه‌ن و بڕوای ته‌واوی به‌خۆم، ئێستا ئافره‌تێكی كامڵم و به‌رپرسم له‌سه‌ر قسه‌یه‌كی خۆم، له‌ منداڵی كه‌ گۆرانیم ده‌گوت چه‌پڵه‌یان بۆ لێده‌دام و ئێستا من زیاتر كامڵ بووم له‌ رووی كه‌سایه‌تی و هونه‌ری، جه‌ماوه‌ر كه‌ هونه‌رمه‌ندی خۆشده‌وێت به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی گه‌وره‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی هونه‌رمه‌ند، به‌ڵام من له‌و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ ناترسم.
Top