سۆناكشی ده‌بێته‌ به‌رهه‌مهێنه‌ر

سۆناكشی ده‌بێته‌ به‌رهه‌مهێنه‌ر
به‌پێی چه‌ند راپۆرتێك كه‌ به‌م دواییه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌ستێره‌ی هۆڵیود سۆناكشی سۆها و هه‌ردوو براكه‌ی لۆف و كوش سینها به‌ نیازن دووباره‌ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری باوكیان دوای چه‌ندین ساڵ له‌ داخستنی دابمه‌زرێننەوە.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سیناریۆی فیلمێكی سینه‌ماییان ته‌واو كردووه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ نوێیه‌كانیان، له‌م فیلمه‌دا سۆناكشی و لۆفی برای رۆڵی سه‌ره‌كییان تێدا ده‌بێت و له‌ ده‌رهێنانی ئۆمیش شۆكلایه‌، پێشتریش ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ چه‌ندین فیلمی سه‌ركه‌وتووی به‌ده‌ستهێناوه‌، سۆناكشی و براكانی ده‌یانه‌وێ هه‌موو ئه‌ركه‌كانی كاره‌ نوێیه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرن و پشت به‌ یارمه‌تی باوكیان نه‌به‌ستن، له‌م باره‌یه‌وه‌ سۆناكشی ده‌ڵێ: ده‌مێكه‌ بیرم له‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ خۆم به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌كانی خۆم بم و زیاتر پشت به‌ خۆم وتوانای براكانم ببه‌ستم، هه‌روه‌ها نوێكردنه‌وه‌ و دووباره‌ به‌ كارخستنه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌ی باوكم به‌ ئه‌ركێكی پیرۆزی سه‌ر شانی خۆمم زانی تاكو ئه‌و كۆمپانیایه‌ به‌ زیندویی بمینێته‌وه‌ وناوی باوكمان ون نه‌بێت وه‌ك به‌رهه‌مهێنه‌رێكی سینه‌مایی و به‌ پێویستمان زانی سه‌ره‌تا به‌ كارێكی تایبه‌ت به‌ خۆمانه‌وه‌ ده‌ستپێبكه‌ین، به‌ڵام له‌ دواڕۆژدا كاره‌كانمان فراوانتر ده‌كه‌ین، هیوادارم له‌م كاره‌دا سه‌ركه‌وتوو بین و جه‌ماوه‌ر له‌ كاره‌كانمان رازی بێت.
Top