بە زیاتر لە ٦٠ وێنە ببینە چۆن شاجوان ھەڵبژێردرا

بە زیاتر لە ٦٠ وێنە ببینە چۆن شاجوان ھەڵبژێردرا
گوڵان- فۆتۆ: کەمال ئاکرەیی
دوێنێ شەو ٢٧ی ئەیلول بە سەرپەرشتی کۆمپانیای بابیلۆن و ھاوکاری پارێزگاری ھەولێر، دووەمین خولی ھەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان لەشاری ھەولێر بەڕێوەچوو، تێیدا یەکێک لە پاڵێوراوەکان (فێنک محەمەد) توانی نازناوی شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٣ بە دەست بھێنێت.
پڕۆسەی شاجوانی بۆ ساڵی ٢٠١٣ سەرەتا زیاتر لە ٥٥ کچ بەشدارییان تێداکردبوو. دوای ھەڵسەنگاندن ١٢یان کێبڕکێیان لەسەر نازناوەکە کرد.
لیژنەی دادوەری پێکھاتبوو لە ١٠ کەسایەتی شارەزا لە بواری ھونەر و رۆشنبیری و شاجوان و کەلتوری و گەشتوگوزاری، دوای چەند سەعاتێَک ئاھەنگگێڕان لیژنەی داوەران. پێنح شاجوانیان ھەڵبژارد.
١- شاجوانی ئینتەرنێت: دانیا ئەنوەر
٢- شاجوانی ئاشتی: چاوان محەمەد
٣- شاجوانی جلوبەرگ: شاکار
٤- شاجوانی گەشتوگوزار: نادی رەشید
٥- شاجوانی کوردستان: فێنک محەمەد عەبدولکەریم
زانیاری سەبارەت شاجوانی ٢٠١٣ی کوردستان:
ناو: فێنک محەمەد
لەدایکبووی: ساڵی ١٩٨٨
خەڵکی ھەرێمی کوردستان و شاری سلێمانیە
لە وڵاتی سویسرا نیشتەجێیە،
کێشی ٦٠.٤ کلیۆگرامە.
باڵا: ١٦٩ سم
زمانزانی: کوردی، ئینگلیزی، فەڕەنسی و ئیسپانی


فۆتۆ:كەمال ئاكرەیی

























































































































Top