سیلین دیون كۆشكه‌كه‌ی به 72 ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشێت
سیلین داوای نرخی كۆشكه‌كه‌ی به 72،5 ملیۆن دۆلاری مه‌زه‌نده كردووه، چونكه ده‌یه‌وێ له لاس ڤیگاس كار بكات و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و سێ منداڵه‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر به‌رێت و نایه‌وێ چیتر دوور له خانه‌واده‌كه‌ی بژێت كە زۆر جار به هۆی ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری نه‌یانتوانیوه به یه‌كه‌وه بن.
سیلین دیون به‌ر له چه‌ند ساڵێك ئه‌م كۆشكه‌ی به بڕی ته‌نیا 12،5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی كڕی بوو، به‌ڵام چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له كۆشكه‌كه‌دا ئه‌نجامدا و له زۆر لایه‌وه نۆژه‌نی كردووه و چه‌ند شتێكی نوێی بۆ كۆشكه‌كه زیاد كرد، گرنگترینیان بریتی بوو له دروستكردنی پاركێكی گه‌وره بۆ ئه‌نجامدانی یاریی ئاوی.