سۆنا كاپور دژی توندوتیژی ده‌وه‌ستێته‌وه
سۆنام كاپوری ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی كه یه‌كێك بوو له به‌شداربووانی خۆنیشانده‌ران زۆر به توڕه‌یی له پاركێكی مۆمبای ره‌خنه‌ی له به‌رپرسه حكومیه‌كان گرت و بێزاری و توڕه‌بوونی خۆی نیشان دا سه‌باره‌ت به‌م رووداوه و داوای دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی ده‌كرد، سۆنام به جۆرێك توڕه بوو كه بیری چووبوو مكیاژ بكات و پێده‌چوو به په‌له هاتبێته ده‌ره‌وه. سۆنام له تویته‌ر نووسیبووی: ئه‌م رووداوه‌ی مۆمبای مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆ هه‌موومان، به راستی منی تووشی شۆك كرد). شایه‌نی باسه زیاتر بەر لە مانگێك كچه رۆژنامه‌نووسێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له مۆمبای تووشی ده‌ستدرێژیی سێكسی به كۆمه‌ڵ بۆوه له‌لایه‌ن 5 كه‌س، ئه‌م كچه رۆژنامه‌نووسه كه له گۆڤارێكی هیندی كار ده‌كات سه‌ردانی ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازی كۆنی كرد له مۆمبای و له‌وێ تووشی ئه‌م ده‌ستدرێژییه بۆوه، رووداوه‌كه بووه مایه‌ی توڕه بوونی ئافره‌تان و چالاكوانانی بواری ئافره‌ت له سه‌رتاسه‌ری جیهان و به‌تایبه‌تیش له هیندستان، چونكه مۆمبای به ئارامترین و سه‌لامه‌تترین شار داده‌نرێت بۆ ئافره‌تان له هیندستان و زۆر به ده‌گمه‌ن ئه‌م جۆره رووداوانەی تێدا رووده‌ده‌ن.