مه‌ریه‌م ئۆزیرلی: هویام دووباره ناكه‌مه‌وه
مه‌ریه‌م ئۆزیرلی به ره‌چه‌له‌ك ئه‌ڵمانی ئێستا له به‌رلینه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشی شه‌كه‌تی كه ماوه‌یه‌كه تووشی بووه، هویام له باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی توركی ده‌ڵێ: رۆژانێكی زۆری چاره‌سه‌ره‌كه كۆتاییان هاتووه و به‌شێكی كه‌می چاره‌سه‌ره‌كه ماوه، به‌ڵام تا كۆتایی ساڵ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ره‌كه به‌رده‌وام ده‌بم، من ئێستا زۆر باشترم و ناچار بووم قژم ببڕم، ئێستا من سوڵتانه هویام نیم و گه‌ڕاومه‌ته‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆم و دووباره توانیم پایسكلسواری بكه‌م، سه‌باره‌ت به دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ توركیاش ده‌ڵێ: ره‌نگه له ساڵی داهاتوودا بگه‌ڕێمه‌وه توركیا، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی تر نابمه‌وه (سوڵتانه هویام) و زۆریش خۆشحاڵم كه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆرم و خه‌ڵكی منیان خۆشده‌وێ، چونكه من ترسی ئه‌وه‌م هه‌بوو به هۆی ڕۆڵه‌كه‌وه خه‌ڵك رقیان لێم بێت و حه‌ز به بینینم نه‌كه‌ن.