راغب عه‌لامه:زمانی كوردی بۆ من زه‌حمه‌ت نییه‌و ئاساییه گۆرانیی كوردی بڵێم
هاوكات كۆنسێرتی هاوبه‌شی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی كوردی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و یارمه‌تی بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان له كه‌مپه‌كانی كه‌ورگۆسك و به‌حركه و قوشته‌په، هونه‌رمه‌ند راغب عه‌لامه كه یاوه‌ری نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر بوو په‌یڤێكی كورتی پێشكه‌ش كرد و تێیدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه و هاتنی بۆ كوردستان و سوپاسی بەڕێزان مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ناوبانگی به‌ڕێزیان سنووری كوردستانی تێپه‌ڕ كردووه و ئێستا بووه‌ته یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌روه‌ها سوپاسی نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێری كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه‌ی كه لێی كرد هه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌وه دواتر له‌سه‌ر داوای جه‌ماوه‌ری ئاماده بووی كۆنسێرته‌كه كۆپله‌یه‌كی بچووكی گۆرانییه‌كی خۆی پێشكه‌ش كرد. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر له په‌یڤێكی كورتدا به‌خێرهاتنی هونه‌رمه‌ندی كرد و هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئێستا ئاشنای راغب عه‌لامه‌ن و ده‌یناسن به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له میانه‌ی به‌رنامه‌ی (عه‌ره‌ب ئایدڵ) به‌رده‌وام پشتگیری و هاوسۆزی خۆی بۆ گه‌لی كورد ده‌رده‌بڕی و ئاماژه‌ی به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم ده‌كرد له هه‌موو روویه‌كه‌وه. رۆژی 25/8/2013 له ئۆتێلی رۆتانا هونه‌رمه‌ند راغب كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی ئه‌نجامدا بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی نوێی نیشته‌جێ بوون له شاری هه‌ولێر به‌ناوی (جیهان ستی) كه چه‌ند كۆمپانیایه‌كی كوردی و بیانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، له‌م كۆنگره‌یه‌دا هونه‌رمه‌ند راغب عه‌لامه ئاماژه‌ی به هاتنی بۆ كوردستان كرد و وتی: به‌شداریم هه‌بێ له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان ئه‌و وڵاته‌ی كه زۆر ده‌رد و نه‌هامه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی بینیوه به درێژایی مێژوو، لێره‌وه رێز و حورمه‌تم بۆ گیا‌نی پاكی مسته‌فا بارزانی ده‌نێرم كه خه‌باتێكی بێ وچانی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كورد بگات به خه‌ون و ئاواته‌كانی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گه‌ل و میلله‌تانی جیهان درووست بكات بۆ خۆشگوزه‌رانی میلله‌ته‌كه‌ی و هه‌موو ژیانی خۆی له‌م پێناوه‌دا ته‌رخان كرد، حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی راكێشام ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێر و به‌رپرسان بوو به‌تایبه‌تی پارێزگاری هه‌ولێر، بۆیه له ناخی دڵه‌وە سوپاسیان ده‌كه‌م، به‌راستی من ناتوانم چۆن هه‌ستی خۆم ده‌ربڕم بۆ ئه‌م پێشوازییه، هه‌روه‌ها سوپاسی به‌ڕێزان مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌م كه ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ره‌خساندم، په‌نا به خوا ئه‌مه دوایین سه‌ردانم نابێت، ئه‌م سه‌ردانه‌م وه‌ك سپۆنسه‌ری پرۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوونه، به‌ڵام هیوادارم له داهاتوودا سه‌ردانی هونه‌ریش هه‌بێت و بتوانین پردێك له‌نێوانماندا دروست بێت و ئه‌م سه‌ردانانه به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاشنا بوون و تێكه‌ڵی له‌نێوان گه‌لی كورد و میلله‌تانی جیهان دروست بێت و خه‌ڵك بێن و له نزیكه‌وه هه‌رێم ببینن و ئاشنای ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه بن كه هه‌رێم به‌هۆی هه‌وڵی به‌رده‌وامی به‌رپرسانی به‌خۆیه‌وه ده‌یبینێت، من هه‌میشه پشتگیریم له كێشه‌ی ره‌وای گه‌لی كورد كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بم له‌و پشتگیری كردنە له‌و میلله‌ته و شانا‌زیش به‌و پشتگیرییه‌ی خۆم ده‌كه‌م بۆ میلله‌تی كورد، بۆیه له دڵه‌وه حه‌ز ده‌كه‌م به‌شدار بم له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و سه‌ر له‌نوێ بونیاد نانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش وام لێده‌كات خۆم به خاوه‌نی پڕۆژه‌كه بزانم.
راغب عه‌لامه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه زۆری له باره‌ی كوردستانه‌وه بیستبوو، به‌ڵام هاتنی بۆ كوردستان و بینینی واقعه‌كه وه‌كو خۆی زۆر جیاوازی هه‌یه، بۆیه من حه‌زم كرد به چاوی خۆم ئه‌و پێشكه‌وتنانه ببینم كه هه‌رێمی به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له رێگای ئاوه‌دانی هاوێشتویه‌تی. له میانه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌نووسیه‌كه‌دا راغب عه‌لامه ئه‌وه‌شی خسته روو كه به‌ر له‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك بكات بڕیاری به په‌له نادات و زۆر له بابه‌ته‌كه ورد ده‌بێته‌وه ئینجا بڕیار ده‌دات و له‌م باره‌یه‌وه زیاتر وتی: من هه‌میشه پشتگیریم له كێشه‌ی ره‌وای گه‌لی كورد كردووه و پێمخۆشە كه له نزیكه‌وه ئاگادار بم، لایه‌نێكی گرنگی رازی بوونم به به‌شداری كردن له‌و پرۆژه‌یه ئه‌وه‌یه كه پرۆژه‌یه‌كە دۆستی ژینگه‌یه و به‌شێكی زۆری ناوچه‌ی سه‌وزایی تێدایه ئه‌مه مایه‌ی خۆشحاڵیمه، بوونی من له هه‌ولێر به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنه له ئاوه‌دانكردنی زیاتری ئه‌م هه‌رێمه به‌تایبه‌تی كه ئێستا هه‌ولێر هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و پایته‌ختی گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كار‌و چالاكی جۆراوجۆرمان ده‌بێت له‌وانه ئاهه‌نگی هونه‌ری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند وه‌ك پروپاگه‌نده‌یه‌ك بۆ پایته‌ختی گه‌شتیاری ساڵی 2014. له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به كاره هونه‌رییه‌كانی له كوردستان وتی: په‌نا به‌خوا پلانێكمان هه‌یه بۆ ره‌خساندنی زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هونه‌ری و له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی هونه‌ری كۆبوونه‌وه‌مان ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكی دیكه ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی دیكه بهێنین بۆ كوردستان. ده‌رباره‌ی گۆرانی وتن به زمانی كوردی و به‌شداری كردنی په‌رواز حوسێن له به‌رنامه‌ی ئه‌ره‌ب ئایدڵ و ئایا هیچ پلانێكی دیاریكراوی هه‌یه وتی: من پێشتر دۆیۆم هه‌بووه له‌گه‌ڵ شاكیرا و ئاندی و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی دیكه وئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هونه‌رمه‌نده كارم كردبێت زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر به زمانی كوردیش گۆرانی بڵێم، له‌و چه‌ند وشه كوردیه‌ی كه فێری بووم بۆم ده‌ركه‌وت كه فێربوونی زمانی كوردی بۆ من سه‌خت نییه، سه‌باره‌ت به به‌شداری كردنی په‌روازیش خۆشحاڵ بووم كاتێك زانیم كه له هه‌ولێر هاتووه و خۆی ماندوو كرد و چه‌ند قۆناغێكی باشی بڕی، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو بۆ هه‌موو به‌هره‌مه‌ندانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌شداریكردن، ئێستا رێگه له‌به‌رده‌میان كراوه‌یه، جاران ته‌نیا به‌شداربووان به زمانی عه‌ره‌بی گۆرانی‌یان ده‌وت ئێستا په‌رواز رێچكه‌كه‌ی شكاند.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بوو رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی عه‌ره‌ب ببێته‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام پشتگیری خۆی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه و باسی كردووه وتی: من ئه‌گه‌ر شتێك بڵێم لێی ناترسم.