ئیشواریا ده‌بێته‌ به‌رگی گۆڤاره‌ جیهانییه‌كان

ئیشواریا ده‌بێته‌ به‌رگی گۆڤاره‌ جیهانییه‌كان
زۆر جار گۆڤاره‌ جیهانییه‌كان به‌ دوای كه‌سانی ناودار ده‌گه‌ڕێن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆرن و جه‌ماوه‌ریان سنووری وڵاته‌كانیان تێپه‌ڕ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به‌ به‌رگ.
ئیشواریا رای هیندی یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ گۆڤاره‌ جیهانییه‌كان به‌دوای وردترین زانیاری و هه‌واڵی دا ده‌گه‌ڕێن و هه‌وڵی ئه‌نجامدانی دیمانه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به‌ بابه‌تی به‌رگ و بتوانن به‌و هۆیه‌وه‌ خوێنه‌رانیان زیاد بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌م ئه‌كته‌ره‌ شۆخ و شه‌نگه‌ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی سنووری هیندستانی به‌زاندووه‌ و تا ئێستا له‌ چه‌ندین فیلمی جیهانی به‌شداری كردووه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ كه‌سایه‌تییه‌كی ناوبانگ و كاریگه‌ر داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیش.
زۆر له‌ گۆڤاره‌ جیهانییه‌كان نه‌ك ته‌نیا جارێك، به‌ڵكو جاری وا هه‌یه‌ زیاتر له‌ جارێك بووه‌ته‌ بابه‌تی به‌رگیان، یه‌كێك له‌و گۆڤارانه‌ش كه‌ ئیشواریای كردبوو به‌ به‌رگ گۆڤاری (TIME)ی جیهانی بوو، ئه‌م گرنگی پێدانه‌ی گۆڤاره‌كان به‌ ئیشواریا وای لێكردووه‌ تا رادده‌یه‌ك جیاواز بێت و هۆكاری ئه‌م جیاوازییه‌ش زیاتر بۆ جوانی چاوه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ چه‌ند پسپۆرێكی جوانكاری ده‌ڵێن چاوانی ئیشواریا كاریگه‌ری له‌ هه‌زاران وشه‌ زیاتره‌.
Top