ئالین سه‌ردانی كه‌مپی په‌نابه‌رانی به‌حركه ده‌كات
له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ئالین به‌شداری له ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری كه بۆ كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه بۆ ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان به به‌شداری چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆسه‌وه رێكخرا بوو، هه‌روه‌ها خانمه هونه‌رمه‌ند ئالین سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌كانی به‌حركه كرد بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری ژیان و گوزه‌رانی ئاواره‌كان بێت، له‌م باره‌یه‌وه خانمه هونه‌رمه‌ند ئاین وتی: ئه‌وه‌ی له رۆژئاوای كوردستاندا رووده‌دات هه‌موو كوردێكی له ناخه‌وه هه‌ژاند، چونكه جارێكی دیكه میلله‌تی كورد ده‌بێته قوربانی و رووبه‌رووی توندترین شێوازه‌كانی توندوتیژی ده‌بێته‌وه له‌لایه‌ن دوژمنانییه‌وه، ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵییه كورد ئه‌م جاره‌ش سه‌لماندی كه كورد یه‌ك پارچه‌یه له هه‌ر شوێنێك بێت هاوبه‌شی خه‌م و مه‌ینه‌تییه‌كانی یه‌كتره.
ئالین زیاتر وتی: پێشوازی كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كوردانی رۆژئاوا و كۆمه‌ك و هاوكاری كردنیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستانه‌وه نموونه‌یه‌كی به‌رزی ئه‌وه‌ن كه كورد له هه‌ر شوێنێك بێت له خۆشی و ناخۆشییه‌كاندی هاوبه‌ش، ده‌رباره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یشی وتی: كاتێك له ئه‌ڵمانیا بووم هه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تیمان ده‌ستپێكرد، به‌ڵام ئه‌و كات نه‌متوانی له نزیكه‌وه سه‌ردانی كه‌مپه‌كان بكه‌م، بۆیه بڕیارمدا له‌م سه‌ردانه كورته‌دا سه‌ردانی كه‌مپه‌كان بكه‌م و له نزیكه‌وه چاوم پێیان بكه‌وێت و ئاگاداری بارودۆخی ئاواره‌كان بم.