فاتێ : ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هونه‌ری كوردی بپارێزین

فاتێ : ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هونه‌ری كوردی بپارێزین
فاتێ یه كێكه لهو خانمه هونهرمهندانهی كه به شێوازی فۆلكلۆر و هاوچهرخ گۆرانی دهچڕی و له ههردوو بوارهكه دا سه ركه وتوو بووه، فاتێ سهرهتا لهگهڵ گرووپه هونهرییهكان لهگهڵ (كۆما شێروان) دهستی به كاری هونه ری كرد و توانی وهك هونه رمه ندێكی به توانا شوێنی خۆی بكاتهوه، ساڵی 1973 لە شاری “وان”چاوی به دنیا ههڵهێناوه، دوای 21 ساڵ واته ساڵی 1994 دەستی بەگۆرانی گوتن كردووه و ئێستا خاوهنی چهندین ئهلبوومی گۆرانییه و بهرنامهیهك له كهناڵی TRT6 پێشكهش دهكات.
بوونی خزمایهتی لهگهڵ هونهرمهندی گهوره و دهنگخۆش كازۆ هاندهرێكی سهرهكی بوو بۆ ئهوهی فاتێ بهردهوام بێت و درێژه به كاری هونهری بدات، ههروهها سوودی لێ وهربگرێت له كاروانی هونهری خۆیدا.
فاتێ پێیوایه كه كهلتور ڕۆڵێكی سهرهكی ههیه له مانهوهی هونهری كوردی به زیندوویی له ههموو پارچهكان و له ههر پارچهیهكیش بهجۆرێك كه لهگهڵ ژینگهی ئهو پارچهیه گونجاوه پێشكهوتنی بهخۆیهوه بینیوه، بهڵام باس لهوهش دهكات كه له باكووری كوردستان ئهم پێشكهوتنه زیاتر بهدی دهكرێت و دهڵێت: ئهگهر بهشێوهیهكی واقعی و زانستی له مهسهلهكه بڕوانین بۆمان دهردهكهوێت كه هونهر بهگشتی تا ئێستا لهژێر كاریگهری كلتووردا ماوهتهوه و رهنگه ئهمه بۆ ههموو نهتهوهكانی دیكهش به ههمان شێوه بێت، بهڵام بۆ ئێمهی كورد ئهمه زۆر به روونی دیاره، سهبارهت به پێشكهوتنی هونهری كوردی له پارچهكانی كوردستان دهڵێم نهك لهبهر ئهوهی من خهڵكی باكووری كوردستانم، بهڵام وهك كوردێك دهبێ ئهوه بڵێم كه له باكووری كوردستان بناغهیهكی پتهوی هونهری كوردی سهریههڵداوه وپهرهی پێدراوه و ئێستاش و بهردهوامه ئهم بهردهوامییهی كاریگهری لهسهر پارچهكانی دیكهش ههبووه و بووهته هۆكارێك بۆ پێشخستنی له پارچهكانی دیكهش.
فاتێ خۆی پێشكهشكاری بهرنامهیهكی هونهرییه له كهناڵی هونهری كار دهكات، ئهگهرچی كهناڵێكی توركییه، بهڵام به حوكمی سهردانه بهردهوامهكانی بۆ كوردستان شارهزاییهكی زۆری دهربارهی كهناڵه كوردییهكان ههیه، ئهم كهناڵانه بهرنامهی هونهری تایبهتییان ههیه و موزیكیش پشكێكی زۆری بهرنامهكانیانی گرتۆتهوه، بهڵام فاتێ ئاماژه بهوه دهكات بههۆی گرێدانی كهناڵهكان به چهند بابهتێكهوه نهیانتوانیوه وهك پێویست دهربڕی خواست و ویستی هونهرمهندان بن و چهند بابهتێكی دیاریكراو كاریگهرییان بهسهر كار و بهرنامهكانی كهناڵهكانهوه ههبووه، له ههمان كاتدا ئهوهش دهخاته ڕوو كه جگه لهم كهناڵانه چهند كهناڵێك ههن تایبهتن به بواری هونهرییهوه و ئهوان توانیویانه تا راددهیهك خزمهت به هونهری كوردی بكهن، لێرهوه هیوای سهركهتنی بهردهوامیان بۆ دهخوازم.
فاتێ ئهوهش دهخاته ڕوو كه ئهركی ههموو لایهكمان به میدیاكانیشهوه كه ئهركێكی زۆرتریان دهكهوێته ئهستۆ ئهوهیه كه بتوانین خاڵه جیاكهرهوه و تایبهتمهندییهكانی هونهری كوردی بپارێزین و وهك گهلانی دی ههوڵی زیندوو كردنهوهی كهلتووری هونهرمهنده رهسهن و گهورهكانی خۆمان بپارێزین و ههوڵ بدهین زیندووی بكهینهوه و به نهوهی نوێ و داهاتووی رابگهیهنن و ئاشنایان بكهین، چونكه ئهمانهن كه بناغهی هونهری رهسهنی كوردییان داناوه و بوونهته رێنیشاندهری ئێمه بۆ برهودان به هونهری كوردی، ههروهها ئاماژه بهوهش دهكات كه كوردیش وهك نهتهوهكانی دیكه خاوهن چهندین هونهرمهندی گهورهن كه بوونهته هۆی دروستكردنی بناغهیهكی هونهری بهرز و پتهو.
دوای ئهوهی فاتی بهرنامهیهكی له كهناڵی “TRT6” پێشكهش كرد له زۆر لاوه رهخنهی زۆری لێگیرا و و زۆر كهس ههنگاوهكهیان به باش نهزانی تهنانهت ههندێك كهس فاتێیان به خیانهت كردن له قهڵهمدا و پێیان وابوو نهدهبووا ئهم كاره بكات و لهم كهناڵهدا كار بكات، چونكه فاتێ هونهرمهندێكە خاوهن جهماوهرێكی زۆره له ههموو پارچهكانی كوردستان، بهڵام فاتێ له بهرامبهر ئهو رهخنانهدا بێدهنگ نهبوو و رایگهیاند تهنیا مهبهستی خزمهت كردنه به زمان و هونهر و كهلتوری كورد و بوونی كهناڵێكی لهو جۆرهی به جۆرێك لهو خزمهته وهسف كرد، ههروهها به ئاشكراش له ماڵپهڕی (ئاڤێستا گرووپ) روونیكردهوه كه ههر كاتێك به زمانی توركی بدوێ ئهو كات دهتوانن پێی بڵێن خزمهتی به بێگانه كردووه تهنانهت به (خائین)یش وهسفی بكهن.
Top