بۆنه‌كه‌ی بیونسی پڕ فرۆشترینه
به‌پێی هه‌واڵه‌كانی ماڵپه‌ڕی (بیبۆل)ی ئه‌مریكی دوای سه‌ركه‌وتنه‌كانی له بواری هونه‌ر و هه‌نگاوه پڕ جورئه‌ته جۆراوجۆره‌كانی، ئێستا بیونسی شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه بۆنه‌كه‌ی یه‌كێكه له پڕ فرۆشترین بۆنه‌كان له نێو ئه‌و بۆنانه‌ی كه به ناوی كه‌سایه‌تییه هونه‌رییه ناوداره‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ری ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده‌یه، هه‌روه‌ها له زۆر لایه‌نه‌وه سوودی ده‌بێت، چونكه زیاتر ده‌رده‌كه‌وێ و ناوبانگی زیاتری بۆ په‌یدا ده‌كات و له رووی ماددیشه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی باش ده‌بێت بۆ داهاتی زیاتر.
شایه‌نی باسه له ساڵی 2010ه‌وه تا ئێستا بیونسی شه‌ش جۆر بۆنی بڵاوكردۆته‌وه كه دواینیان بۆنی (Heat) بوو به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی گه‌شتێكی هونه‌ری كه چه‌ندین كۆنسێرتی له خۆ گرت له ئه‌وروپا و ئاسیا.