شیرلین شۆبرا یه‌كه‌م ئافره‌تی هیندییه كه وێنه رووته‌كانی له لاپه‌ڕه‌كانی گۆڤاری (پلای بۆی) بڵاوبكرێنه‌وه به‌مه‌ش دیسان رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی به به‌شداری كردنی له فیلمی (KAMASUTRA 3D) كه زۆر دیمه‌نی وروژێنه‌ری تێدایه. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی زۆر كه‌س له ره‌خنه‌گران و چاودێران ئه‌م كاره‌یان به جورئه‌تێكی زیاد له پێویست و له هه‌مان كاتدا به جوانیان وه‌سف كرد، به‌ڵام شۆبرا دووپاتی كرده‌وه كه ئێستا ئه‌و پابه‌ند نییه به هیچ چاودێرییه‌ك به‌تایبه‌تی له باره‌ی پێشكه‌ش كردنی فیلمی وروژێنه‌ر و راشیگه‌یاند كه حه‌ز ده‌كات جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی چێژ له وێنه‌كانی وه‌ربگرن و به مافی جه‌ماوه‌ری زانی له به‌رامبه‌ر خۆشه‌ویستییان بۆ هونه‌رمه‌ندێك كه چێژ له وێنه‌كانی وه‌ربگرن.
له‌مه‌ش زیاتر شۆبرا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا رووبه‌رووی ئه‌و كه‌سانه بۆوه كه ره‌خنه‌یان لێی گرت و كاره‌كه‌یان به ره‌فتارێكی ناشیرین وه‌سف كرد، شۆبرا وتی: مرۆڤ پێویستی به‌وه هه‌یه كه خاوه‌ن له‌شێكی جوان بێت، من ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌م كه له‌شی خۆم به كه‌سانی دیكه نیشان بده‌م به‌تایبه‌تی جه‌ماوه‌ره‌كه‌م ئه‌مه‌ش له‌و شوێنانه ده‌بێت كه بزانن چۆن نیشانی ده‌ده‌ن وه‌ك گۆڤاری پلای بۆی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه شۆبرا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی دیمه‌نه‌كانی فیلمی (KAMASUTRA 3D) له هه‌مان كاتدا چاوه‌ڕێی هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی ره‌خنه گرتن ده‌كات.