نه‌بیله‌ عوبێد ئــــێستاش به‌دوای كچێكدا وێڵه‌

نه‌بیله‌ عوبێد ئــــێستاش به‌دوای كچێكدا وێڵه‌
خانمه‌ ئه‌ستێره‌ی میسری نه‌بیله‌ عوبێد له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا باسی له‌ ورده‌كارییه‌كانی خیانه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد له‌ ته‌مه‌نێكی زوودا و وتی: من هێشتا له‌ ته‌مه‌نێكی بچووكدا بووم به‌بێ هۆكارێكی دیاریكراو دووچاری خیانه‌تی هاوسه‌ری بوومه‌وه كه‌ هه‌موو لایه‌ك پێی ده‌زانی ته‌نیا من نه‌بم،‌ بۆیه‌ نه‌متوانی قبوڵی بكه‌م. نه‌بیله‌ زیاتر وتی: نازانم پیاوێك بۆچی خیانه‌ت له‌ هاوسه‌رێكی جوان و بچووكدا ده‌كات، من به‌رگه‌ی ئه‌م خیانه‌ته‌م نه‌گرت و تووشی شۆكی كردم و گرێییه‌كی له‌ ژیانم دروستكرد كه‌ رزگار بوون لێی ئاسان نییه‌ بۆیه‌ دواتریش به‌ ئاگاییه‌وه‌ له‌‌ ژیانی هاوسه‌رێتیم ده‌ڕوانی و ره‌تم كرده‌وه‌ و هه‌موو كاتێكی خۆم بۆ هونه‌ر ته‌رخان كرد، و هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ژیانی هاوسه‌رێتیمی له‌ خه‌یاڵم دوورخسته‌وه‌ و بیرم لێی نه‌ده‌كرده‌وه‌. ده‌رباره‌ی هه‌ستی دایكایه‌تیش نه‌بیله‌ به‌ خه‌مێكی زۆره‌وه‌ وتی: هه‌میشه‌ هه‌ستم ده‌كرد كه‌ بوونم به‌ دایك به‌شێكی زۆر له‌ خه‌مه‌كانم كه‌م ده‌كاته‌وه‌ بۆیه‌ چوومه‌ خانه‌ی به‌خێو كردنی منداڵانی بێ دایك و باوك و كچێكی ره‌ش تاڵه‌م هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی ته‌به‌ننی بكه‌م، به‌ڵام دواتر پاشگه‌ز بوومه‌وه‌ و ترسام له‌و ته‌مه‌نه‌ بچووكه‌دا ته‌به‌ننی بكه‌م بۆیه‌ ئه‌م كاره‌م دواخست بۆ كاتێكی تر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام بیری لێده‌كه‌مه‌وه‌ و هه‌ر كاتێك كچێكی گونجاوم دۆزییه‌وه‌ ئه‌وا بێ دوو دڵێ ته‌به‌ننی ده‌كه‌م.
Top