کچەکەی کارداشیان بە کێ دەچێت؟

کچەکەی کارداشیان بە کێ دەچێت؟
راپەری ئەمریکی کانی وێست و ئەستێرەی بەناوبانگ کیم کارداشیان بۆ یەکەمجار وێنەی کچە ٢ مانگەکەیان بڵاوکردەوە.

کانی وێست بوو بە میوانی ئەو بەرنامە تەلەفزیۆنیەی خەسوی پێشکەشی دەکات.

لەبەرنامەکەدا وێست وێنەی کچەکەیانی بڵاوکردەوە، کریس ژینەر دایکی کیم کارداشیان گوتی کچەکەتان تێکەڵەی هەردووکتانە، لێوەکانی لە ڵیوی تۆ دەچێت و چاوەکانیشی لە چاوەکانی کیم دەچێت. کانی وێستیش ‌هیوای خواست کاتێک کچەکەی گەورەدەبێت، بە دایکی بچێت و وەکو دایکی جوانبێت.







رووداو
Top