له‌ داهاتدا ئه‌نجلینا یه‌كه‌مه‌

له‌ داهاتدا ئه‌نجلینا یه‌كه‌مه‌
به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كی گۆڤاری (فۆربس)ی ئه‌مریكی خانمه‌ ئه‌ستێره‌ی جیهانی ئه‌نجلینا جۆلی بۆ ساڵی 2013 داهاتی له‌ هه‌موو خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌كانی دیكه‌ زیاتر بووه‌ و به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 33 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی. هاتنی جۆلی له‌سه‌رووی لیستی زۆرترین داهات له‌نێو ئه‌ستێره‌كانی سینه‌ما تا رادده‌یه‌ك مایه‌ی سه‌رسوڕمان بوو، چونكه‌ ماوه‌ی 3 ساڵ ده‌بێت ڕۆڵی له‌ هیچ فیلمێكی سینه‌ماییدا نه‌بووه‌، هه‌روەها دوایین فیلمیشی كه‌ به‌ ناوی (گه‌شتیار) بوو سه‌ركه‌وتنێكی چاوه‌ڕوانكراوی به‌ده‌ست نه‌هێنا و داهاتیشی كه‌م بوو، ئه‌نجلینا له‌ پێش هه‌ریه‌كه‌ له‌ جنیڤه‌ر لۆرانس به‌ 25 ملیۆن دۆلار و كریستین ستیوارت به‌ 22 ملیۆن دۆلار كه‌ له‌ ساڵی 2012 پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا، هه‌روه‌ها له‌ پێشه‌وه‌ی جنیڤه‌ر ئه‌نیستۆن به‌ 20 ملیۆن دۆلار و ئیما ستۆن به‌ 16 ملیۆن دۆلار هات. گۆڤاری ناوبراو بۆ زانینی داهاتی هونه‌رمه‌ندان به‌ پله‌ی یه‌كه‌م پشت به‌و ژمارانه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ له‌ كه‌سانی نزیك له‌ هونه‌رمه‌نده‌كه‌ ده‌ستی كه‌وتوون وه‌ك بریكارو به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانیان، هه‌روه‌ها باج و خه‌رجی بریكاره‌كان و هیچ جۆره‌ خه‌رجییه‌كی دیكه‌ ناگرێته‌وه‌، به‌پێی گۆڤاره‌كه‌ جیاوازییه‌كی زۆر له‌ نێوان داهاتی ئه‌كته‌رانی پیاو و ئافره‌ت هه‌یه‌، چونكه‌ ساڵی 2012 له‌ پیاوه‌كان داونی جۆنیور به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 75 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م هات.
Top