له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی نیویۆرك كچه ئه‌كته‌ری سینه‌مایی ئه‌مریكی ئه‌ماندا باینز ده‌ركرا دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانی هۆتێله‌كه كه‌وته شه‌ڕ و قسه‌ی ناشیرینی ئاراسته كردن له ئه‌نجامدا به‌ڕێوه‌به‌ری هۆتێل ناچار بوو ده‌ری بكاته ده‌ره‌وه. ماڵپه‌ڕی (تی ئێم زێد)ی ئه‌مریكی له باره‌ی رووداوه‌كه رایگه‌یاند كه باینز له هۆتێلی (ریتز كارلتۆن) له نیویۆرك ده‌ركرایه ده‌ره‌وه دوای ئه‌وه‌ی ماریگوانای له ژووره‌كه‌ی خۆیدا ده‌كێشا هه‌رچه‌نده كارمه‌ندانی هۆتێله‌كه چه‌ند جارێك داوایان لێی كرد كه واز له كێشانی بهێنێت، چونكه كێشانی هه‌موو جۆره مادده‌یه‌كی له‌و جۆره له هۆتێله‌كه قه‌ده‌غه بوو، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر كێشانی و ته‌نانه‌ت زۆر به توندی وه‌ڵامی دانه‌وه و له كۆتاییدا له‌گه‌ڵ كچێكیان كه‌وته شه‌ڕ و پێی گوتبوو: تۆ زۆر ناشیرینی و شایه‌نی ئه‌وه نیی پێشوازیم لێ بكه‌ی، باشتر وایه بچیت بۆ لای پزیشكێكی جوانكاری بۆ ئه‌وه‌ی جوانت بكات، له ئه‌نجامدا كچه‌كه گریا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆتێله‌كه ناچار بوون ده‌ریان كرد، به‌ڵام باینزی ته‌مه‌ن 27 ساڵ ره‌تی كرده‌وه كه ده‌ركرا بێت و رایگه‌یاند كه به ویستی خۆی هۆتێله‌كه‌ی جێهێشتووه. شایه‌نی ئاماژه‌یه ماوه‌ی سێ ساڵه ئه‌ماندا باینز له‌ژێر چاودێری پۆلیسدایه دوای ئه‌وه‌ی به‌بێ مۆڵه‌ت ئۆتۆمبیلی لێخوڕیوه، هه‌روەها چه‌ند جارێك ده‌ستگیر كراوه به‌هۆی كێشانی ماریگوانا، به‌ر له ماوه‌یه‌كیش سكاڵای دژی پۆلیسێك به‌رز كرده‌وه به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی دوای ئه‌وه‌ی له شوێنێكی گشتی ماریگوانای ده‌كێشا.