دوای ئه‌وه‌ی به كۆكردنه‌وه‌ی زیاتر له 1،8 ملیار دۆلار له ئه‌مریكا، فیلمی ئه‌ڤاتار بوو به خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهانی له كۆكردنه‌وه‌ی له مێژووی سینه‌مادا و پێش(تایتانیك) كه‌وت، بڕیار وایه له ساڵی 2015 به‌شی دووه‌می ئه‌م فیلمه به‌رهه‌م بهێنرێت. له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی(هۆلیۆد ریپۆرت) رایگه‌یاند كه داوا له نووسه‌ر جۆنش فریدمان كراوه سیناریۆی به‌شی دووه‌می (ئه‌ڤاتار) بنووسێته‌وە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ناوبراو له‌گه‌ڵ جیم كامیرۆنی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی له دیسێمبه‌ری 2015 به كۆتا بێت و له هۆڵه‌كانی سینه‌ما له سه‌رتاسه‌ری جیهان نمایش بكرێت، به‌ڵام ئه‌ركی ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ره‌كه ئاسان نابێت، چونكه به‌شی یه‌كه‌می فیلمه‌كه داهاتێكی خه‌یاڵی به‌ده‌ست هێنا كه نزیكه‌ی دوو ملیار دۆلار ده‌بوو و بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی دووه‌میشی سه‌ركه‌وتوو بێت، پێویسته له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌هێزتر بێت له به‌شی یه‌كه‌م تاكو بتوانێت هه‌مان داهات یان زیاتر به ده‌ست بهێنێت و بڕیار وایه سام ورسنگتۆن و زۆی سالدانا به‌شداری له به‌شی دووه‌میشدا بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا نه ده‌رهێنه‌ر و نه سیناریۆ نووسه‌كه‌ش ئه‌وه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه كه ئایا به‌شی دووەمیش به هه‌مان شێوه‌ی به‌شی یه‌كه‌م باس له چوونی مرۆڤ ده‌كه‌ن بۆ هه‌ساره‌یه‌كی دیكه دوای ئه‌وه‌ی ژیان له‌سه‌ر زه‌وی سه‌خت ده‌بێت یان به پێچه‌وانه‌وه.