كرێی سیرین له‌ یه‌ك ئه‌ڵقه‌دا 2000 دۆلارە

كرێی سیرین له‌ یه‌ك ئه‌ڵقه‌دا 2000 دۆلارە
كرێی ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندان ده‌گۆڕێ به‌پێی ڕۆڵ و ناوبانگیان، بۆیه‌ ساڵانه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زان كه‌ زۆرترین زنجیره‌ درامای تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێت، كرێی ئه‌كته‌ره‌كان گه‌رمترین بابه‌ته‌ و زۆرترین قسه‌ی له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌كرێ له‌نێو خودی هونه‌رمه‌ندان و چاودێران.
ماوه‌یه‌كه‌ به‌هۆی بارودۆخی سوریا ومیسر چه‌ندین زنجیره‌ درامای لوبنانی به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ میسر و سوریا و وڵاتانی كه‌نداو به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویش به‌ده‌ست ده‌هێنن، به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك دوای سه‌ركه‌وتنی زنجیره‌ درامای (رۆبی) كه‌ سیرین عه‌بدولنور ڕۆڵی پاڵه‌وانێتی تێدا بینی، سیرین داوای كرد كرێی به‌شداری كردنی له‌ زنجیره‌ی (لعبە‌ الموت) به‌رزتر بكرێته‌وه‌ و ئێستاش به‌ خاوه‌نی زۆرترین كرێ داده‌نرێت له‌نێو ئه‌كته‌ره‌ لوبنانییه‌كان، چونكه‌ بۆ به‌شداری كردنی له‌ ته‌نها یه‌ك ئه‌ڵقه‌ بڕی 2000 دۆلار وه‌رده‌گرێت، له‌دوای ئه‌ویش نادین راسی و كارمن لبس دێن كه‌ هه‌ریه‌كیان بڕی 1500 دۆلار وه‌رده‌گرێت بۆ به‌شداری كردنیان له‌ یه‌ك ئه‌ڵقه‌ی زنجیره‌ی (سنعود بعد قلیل).
Top