دەرهێنەری فیلمەكەی سەدام حوسێن كۆچی دوایی كرد

دەرهێنەری فیلمەكەی سەدام حوسێن كۆچی دوایی كرد
تۆفیق محەممەد، دەرهێنەری سینەمایی میسری و دەرهێنەری فیلمی (ئەیام تەویلە) كە چیرۆكی ژیانی سەدام حوسێن، سەرۆكی پێشووتری عێراق دەگێڕێتەوە، لەتەمەنی ٨٧ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئاژانسی (رۆیتەرز) هەواڵی كۆچی دوایی ئەو دەرهێنەرەی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "تۆفیق محەممەد كە نیوەی تەمەنی لە فێركردنی هونەری سینەمایی بەسەربردو‌وە, بەدرێژایی ئەو ماوەیە ٧ فیلمی درێژی دەرهێناوە".

دوایین كاری تۆفیق محەممەد فیلمی (ئەیام تەویلە) بوو، كە چیرۆكی هەوڵی سەدام حوسێن دەگێڕێتەوە بۆ تیرۆركردنی عەبدولكەریم قاسم، یەكەم سەرۆك وەزیرانی كۆماری عێراق لەساڵی ١٩٥٩.

تۆفیق محەمەد دوێنێ یەكشەممە لەمیسر كۆچی دوایی كرد. لەدایكبووی ساڵی ١٩٢٦ی شاری ئەسكەندەریەی میسرە و ساڵی ١٩٤٤ لە كۆلێژی ڤیكتۆریا لە ئەسكەندەریە دەرچووە. دواتر زمان و ئەدەبی ئینگلیزی لە كۆلێژی ئادابی زانكۆی ئەسكەندەریە خوێند‌ووە پێش ئەوەی روو لە فەرەنسا بكات بۆ خوێندنی بواری سینەما بۆ ماوەی سێ ساڵ.















رووداو
Top