میدیاكانی توركیا ڕەخنە لە هۆلیا ئەفشار دەگرن
چەند رۆژێك بەر لە ئێستا هۆلیا چەند وێنەیەكی ورووژێنەری خۆی لە پێگەی خۆی لە فەیسبووك بڵاو كردووەتەوە، كە ئەمە جاری یەكەمی نییە لەو وێنانە بڵاو بكاتەوە و چەندین جارە وێنەی ورووژێنەر دادەبەزێنێت، بەڵام بۆ ئەمجارەیان كۆمێنتی ناشرین لە ژێر وێنەكان نووسراوە و قسەی پێدەڵێن بەوەی لە كاتی خۆپێشاندانەكانی گەزی پارك لایەنگیری لە ئەردۆغان كردووە، بەڵام چەند سایتێكی كوردی هەواڵەكەیان بە هەڵە گواستووەتەوە و باسیان لەوە كردووە، كە میدیای تورك رەخنەی لە وێنەكانی هۆلیا گرتووە لە كاتێكدا ئەوان رەخنەیان لە بۆچوونەكانی گرتووە، كاتێك چووە بۆ لای ئەردۆغان.
كەناڵی بوگون پێی وایە هۆلیا دەبووایە رەخنەی لە ئەردۆغان بگرتایە و داوای لێ بكردایە كە گەزی پارك نەڕوخێنێت و لەگەڵ خۆپێشاندەراندا هێمن بێت، بەڵام ئەو كاتێك چوو بۆ لای پشتگیری لێكرد و پشتی لە خۆپێشاندەران كرد.
هۆلیا لە كاتی چوونی بۆ لای ئەردۆغان گوتی "ئەو مرۆڤێكی باشە، بڕیاری داوە گەزی پارك نەڕوخێنێت تا ئەوكاتەی خەڵكی ئیستانبوڵ خۆیان بڕیار لەسەر چارەنووسی ئەو پاركە دەدەن، بۆیە دەبێت خەڵكی بچێتەوە و خۆپێشاندان رابگیرێت."
ئەگەرچی لەو كاتەدا رەخنە لە هۆلیا نەگیرا و هیچ لایەنێك یان میدیایەك هێرشی نەكردە سەر، بەڵام لە ئێستادا دەیانەوێت رەخنەكانیان چڕ بكەنەوە.
جێگەی ئاماژەیە، تاوەكو ئێستا هۆلیا هیچ وەڵامێكی نەبووە، بەڵكو لە پێگەی خۆی لە فەیسبووك چەندین وێنەی دیكەی ورووژێنەری داناوە و دەڵێت گەشتی ئەمجارەم زۆر خۆشە و زۆریش ئاسوودەم.
هەولیر