ئەلیسا دژی سوتاندنی كەنیسە هاتە دهنگ
لە تازەترین لێدواندا ئەلیسا نیگەرانیی خۆی بۆ ئەو رووداوانەی لە میسر روویان دا، دەربڕیوە و پێیوایە كوشتنی خەڵكی بێگوناح دەبێت بە هەموو شێوەیەك سەرزەنشت بكرێت.
ئەو لە پێگەی خۆی لە توێتەر دەڵێت "كاتێك لە تەلەڤزیۆنەوە بینم كە چۆن ئیخوان موسلمین كەنیسەكانی لە میسر سوتاند، زۆر نیگەران بووم و رووی راستەقینەی ئیخوانم بۆ دەركەوت، كە چەندە توندوتیژن، بەڵام ئەوەشم بۆ ئاشكرا بوو كە ئەوەی ئەوان دەیكەن بەرنامەی ئیسلام نییە، بەڵكو ئیسلام دژی سوتاندنی كەنیسەیە، بۆیە بۆم ئاشكرا بوو ئیخوان دەیەوێت وێنەی ئیسلام ناشرین بكات و بۆ هەموو دنیاشی سەلماندووە."
ئەلیسا وێنەی كەنیسە سوتاوەكانی لە پەیجی خۆی دابەزاندووە و نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە و داوا دەكات تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن.
هەولیر