كارینا كاپور له ئێستادا یه‌كێكه له باشترین ئه‌كته‌ره‌كانی هیندستان و به حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن و تایبه‌ت داده‌نرێت له‌نێو ئه‌كته‌ره هیندییه‌كان، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه نازناوی (بیبۆ)ی پێ ببه‌خشن. كارینا كاپور جگه له رووخساری جوانی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و چه‌ندین به‌هره‌یه له یه‌ك كاتدا، كارینای ته‌مه‌ن 33 ساڵ ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه كه ته‌نیا له پێناو پاره و له‌سه‌ر خواستی چه‌ند كه‌سێكی نزیكی رووی له سینه‌ما نه‌كردووه وه‌ك به‌شێكی زۆری ئافره‌ته سینه‌ماكاره هیندییه‌كان، به‌ڵكو وه‌ك حه‌ز و ئاره‌زوویه‌كی تایبه‌تی خۆی و بۆ ده‌رخستنی به‌هره و توانا هونه‌رییه‌كانی ئه‌م بواره‌ی هه‌ڵبژاردووه و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من له سفره‌وه ده‌ستم پێكرد به پشت به‌ستن به تواناكانی خۆم و توانیم سه‌ركه‌وم و ببمه خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆر. دەرباره‌ی ژیانی ئاسایی خۆی كارینا ده‌ڵێت: دوور له هونه‌ر من له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م ژیانێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌م، زۆر حه‌ز له یاری ئه‌سپسواریی ده‌كه‌م و هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌میشه خۆم له ماڵه‌وه چێشت ئاماده بكه‌م، بۆیه زۆر جار له پشووه‌كاندا سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌م كه بتوانم ئه‌سپ سواری تێدا ئه‌نجام بده‌م، هه‌روه‌ها زۆر جار له زستانان سه‌ردانی له‌نده‌ن و سویسرا ده‌كه‌م، چونكه كه‌شی له‌نده‌نم پێخۆشه له زستانان و له سویسراش یاری خلیسكانی سه‌ر سه‌هۆڵ ئه‌نجام ده‌ده‌م. ده‌رباره‌ی سه‌قامگیریی ژیانی هونه‌رمه‌ندان، كارینا ده‌ڵێت: من بڕوام به قسه‌ی فاڵچییه‌كان هه‌یه، جارێكیان یه‌كێكیان ملوانكه‌یه‌كی پێ به‌خشیم كه له حه‌وت به‌رد پێكهاتووه و ده‌بێته مایه‌ی سه‌قامگیری و كامه‌رانی خێزان، بۆیه منیش زۆربه‌ی كات ئه‌و ملوانكه‌یه‌م له مله، كارینا پێیوایه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ دوو كچه هونه‌رمه‌ند له هه‌مان ئاستی هونه‌ریدا بن و هاوڕێی یه‌كتر و ئه‌گه‌ر هاوڕێش بن ئه‌وا باشترین هاوڕێ نابن، چونكه جۆرێك له ركابه‌رێتی له نێوانیاندا دروست ده‌بێت.