غاده له ژیان بێزار بووه
غاده له رێگای ئینستیگرام وێنه‌یه‌كی خۆی به گریانه‌وه بڵاوكردۆته‌وه و له‌ژێری بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی نووسیوه: (داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌م من ناتوانم چیتر قسه‌تان بۆ بكه‌م، چونكه باری ده‌روونیم زۆر خراپ و نه‌گونجاوه بۆیه بمبوورن، ناخۆشترین هه‌ست لای من ئه‌وه‌یه كه بۆت ده‌ركه‌وێت كه‌سانی ده‌وروبه‌رت ناپاكیت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، له‌و كاته‌ی كه تۆ پشتیان ده‌گری و هاوكاریت كردوون، كه‌چی ئه‌وان هه‌وڵی له‌ناوبردن و تێكدانی ژیانت ده‌ده‌ن، راسته ئه‌وان نه‌یانتوانی به مه‌رامه‌كانی خۆیان بگه‌ن، به‌ڵام له یه‌ك شت‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون ئه‌ویش ئه‌وه‌یه توانییان بێزارم كه‌ن له ژیان، ببورن ئه‌گه‌ر بێزارم كرد بن).
زۆر كه‌س ئه‌و قسانه‌ی غادهیان به وه‌ڵامێك بۆ لێدوانه‌كانی هونه‌رمه‌ند تاریق لوتفی لێكدایه‌وه كاتێك چه‌ند قسه‌یه‌كی غادهی به درۆ خسته‌وه ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر محه‌مه‌د سامی كه ده‌رهێنه‌ری دوایین زنجیره درامای غادهیه، لوتفی قسه‌كانی غادهی به شه‌رمه‌زار وه‌سف كرد و گوتی: ئه‌و ناكۆكییه‌ی له‌نێوان غاده و محه‌مه‌ددا روویدا زۆر ئاساییه له هه‌ر كارێكی هونه‌ریدا رووبدات، ئه‌م قسانه كاریگه‌رییه‌كی ده‌روونی زۆریان له‌سه‌ر غاده هه‌بوو و وایكرد هه‌ست به دڵته‌نگی بكات، بۆیه پێده‌چێت قسه‌كانی بۆ جه‌ماوه‌ر جۆرێك له وه‌ڵام بێت بۆ تارق لوتفی.