ئه‌و شتانه‌ی نانسی ناتوانێت ده‌ستبه‌رداریان بێت

ئه‌و شتانه‌ی نانسی ناتوانێت ده‌ستبه‌رداریان بێت
نانسی عه‌جره‌م هه‌میشه‌ سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر و بینه‌ران بۆ خۆی راده‌كێشێت، به‌تایبه‌تی ئافره‌ته‌كان كه‌ هه‌میش ده‌رباره‌ی هۆكاری به‌رده‌وام ده‌ركه‌وتنی به‌ جوانی ده‌پرسن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هیچ نه‌بێت هاوشێوه‌ نانسی ده‌ركه‌ون.
نانسی له‌م باره‌یه‌وه‌ چه‌ند نهێنییه‌كی ئاشكرا كرد و گوتی: من به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ و به‌رده‌وام ده‌موچاوم پاك ده‌كه‌مه‌وه‌ و كرێمی تایبه‌تی و ده‌مامكی پاراستنی ده‌موچاو له‌ تیشكی رۆژ به‌كارده‌هێنم، جگه‌ له‌مانه‌ش رۆژانه‌ وه‌رزشی خۆم ئه‌نجام ده‌ده‌م ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌ی كه‌ له‌ گه‌شتیشدا بم گرنگی به‌ وه‌رزش ده‌ده‌م، نانسی روونیكرده‌وه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێری مۆدیله‌كانی جلوبه‌رگ ده‌كات و گرنگی به‌ نوێ بوونه‌وه‌ ده‌كات و به‌ عه‌شقه‌وه‌ ده‌چێته‌ له‌نده‌ن بۆ بازاڕ كردن و كڕینی جلوبه‌رگ به‌تایبه‌تی جلوبه‌رگی كراسی درێژ، به‌ڵام خاڵی لاوازی بریتییه‌ له‌ زۆر كڕینی جانتا، چونكه‌ نزیكه‌ی 3-4 كانتۆر جانتای هه‌یه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یر بوو به‌لای جه‌ماوه‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ نانسی پێڕه‌وی هیچ ریژێمێكی خواردن ناكات، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ گۆشتی سوور و مریشك ناخوات، چونكه‌ ئه‌و رووه‌كییه‌ و ته‌نیا ماسی ده‌خوات كه‌ ئه‌مانه‌ش سوودێكی زۆریان هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ و زۆریش پێویستن مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بیانخوات و لێیان دوور نه‌كه‌وێته‌وه‌، نانسی نهێنییه‌كی سه‌یری بۆ جه‌ماوه‌ر دركاند ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ ئاو و ئامێری شه‌حن كردنی مۆبایل له‌ نزیك خۆی داده‌نێت له‌ كاتی نووستن و منداڵی زۆر زۆر خۆشده‌وێت و هه‌ست به‌ لاوازییه‌كی زۆر ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ به‌ساڵاچووان.
Top