لۆهان داوای دوو ملیۆن ده‌كات

لۆهان داوای دوو ملیۆن ده‌كات
به‌رامبه‌ر به‌ ده‌ركه‌وتنی له‌ هه‌شت ئه‌ڵقه‌ی به‌ر‌نامه‌یه‌كی دیكیومنتاری واقعی له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ناوداری جیهانی ئۆپیرا وینڤری، كچه‌ ئه‌كته‌ر‌ی سینه‌مایی لیندسی لۆهان بڕی دوو ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت.
ماڵپه‌ڕی (TMZ)له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاشكرای كه‌ دوای 4 مانگ له‌ گفتوگۆی نێوان لۆهان و كه‌ناڵی(A) گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتنێك و سه‌ره‌تا گرنگییه‌كی زۆر به‌ هه‌وڵه‌كانی لۆهان ده‌درێت بۆ دووباره‌ شیاندنه‌وه‌ و ده‌ستپێكردنی ژیانێكی نوێ دوای ده‌رچوونی له‌ بنكه‌ی دووباره‌ شیاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به‌و چاره‌سه‌ر هه‌یه، چونكه‌ یه‌كێك له‌ وێستگه‌ گرنگ و ناخۆشه‌كا‌نی ژیانی لۆهان بریتییه‌ له‌ هێشتنه‌وه‌ی له‌ بنكه‌كانی دووباره‌ شیاندنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ر كردن له‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به‌ خێراییه‌كی زۆر و درۆ كردن له‌گه‌ڵ پۆلیس،و به‌ مانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 3 مانگ له‌ بنكه‌ی دووباره‌ شیاندنه‌وه‌ سزا درا‌.
جگه‌ له‌و دوو ملیۆنه‌ی كه‌ وه‌ریده‌گرێت دوو یاریده‌ده‌ر و دیزاینه‌رێكی جلوبه‌رگ دیاری ده‌كرێن بۆ خزمه‌ت كردنی لۆهان.
شایه‌نی وتنه‌ هه‌رچه‌نده‌ سه‌ره‌تا لۆهان زۆر به‌هێز له‌ بواری نواندان ده‌ركه‌وت، به‌ڵام دواتر له‌ نواندن دووركه‌وته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی بوونی گرفتی یاسایی و به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.
Top