لۆهان داوای دوو ملیۆن ده‌كات
ماڵپه‌ڕی (TMZ)له‌م باره‌یه‌وه ئاشكرای كه دوای 4 مانگ له گفتوگۆی نێوان لۆهان و كه‌ناڵی(A) گه‌یشتنه رێكه‌وتنێك و سه‌ره‌تا گرنگییه‌كی زۆر به هه‌وڵه‌كانی لۆهان ده‌درێت بۆ دووباره شیاندنه‌وه و ده‌ستپێكردنی ژیانێكی نوێ دوای ده‌رچوونی له بنكه‌ی دووباره شیاندنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان به‌و چاره‌سه‌ر هه‌یه، چونكه یه‌كێك له وێستگه گرنگ و ناخۆشه‌كانی ژیانی لۆهان بریتییه له هێشتنه‌وه‌ی له بنكه‌كانی دووباره شیاندنه‌وه و چاره‌سه‌ر كردن له مادده هۆشبه‌ره‌كان و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل به خێراییه‌كی زۆر و درۆ كردن له‌گه‌ڵ پۆلیس،و به مانه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 مانگ له بنكه‌ی دووباره شیاندنه‌وه سزا درا.
جگه له‌و دوو ملیۆنه‌ی كه وه‌ریده‌گرێت دوو یاریده‌ده‌ر و دیزاینه‌رێكی جلوبه‌رگ دیاری ده‌كرێن بۆ خزمه‌ت كردنی لۆهان.
شایه‌نی وتنه هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا لۆهان زۆر به‌هێز له بواری نواندان ده‌ركه‌وت، به‌ڵام دواتر له نواندن دووركه‌وته‌وه له ئه‌نجامی بوونی گرفتی یاسایی و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان.