حەلیمە: زانست و رۆشنبیری بۆ بێژەری ئافرەت پێویستە

حەلیمە: زانست و رۆشنبیری بۆ بێژەری ئافرەت پێویستە
حەلیمە بوڵەند یەكێكە لە سەركەوتووترین ئافرەتە راگەیاندنكارە عەرەبەكان، كە تا ئێستا لە چەندین كەناڵی جیاجیای عەرەبی كاری كردووە و لە هەریەكیان بەرنامەی پێشكەش كردبێت توانایی ئەوەی پێوە دیار بووە و یەكێك بوو لە بەرنامە پڕ جەماوەرییەكان.
حەلیمە دەربارەی نیشانەكانی كچە راگەیاندنكاری سەركەوتوو دەڵێ: كچە راگەیاندنكاری سەركەوتوو پێویستە چەند سیفەتێكی هەبێت لەوانەش پێویستە خاوەن زانست و رۆشنبیرییەكی زۆر بێت، هەروەها پێویستە خێرا و خاوەن زمانێكی پاراو بێت كە بتوانێت كار لە بینەر بكات و بزانێت چۆن خۆی لەگەڵ بینەر و بارودۆخە جیاجیاكاندا بگونجێنێت بێ ئەوەی شپرزە بێت، جگە لەمانە پێویستە خاوەن كارێزمایەكی كاریگەر بێت كە بە درێژایی كاتی پەخش كردن، بە پێچەوانەوە بینەر ئامادەی بینینی بەرنامەكەی نابێت.
سەبارەت بەبوونی جیاوازی لە نێوان بێژەر و راگەیاندنكاریش دەڵێ: بێژەر ئەو كەسەیە كە بەرنامەیەك پێشكەش دەكات بە پشت بەستن بە ئامادەكار و دەرهێنەر بێ ئەوەی بتوانێت رایەكی دەربڕێت یان دەست بخاتە نێو چوارچیوەی بەرنامەكەوە، بێژەر ئەو تەنیا ئەوەی پێی دەسپێردرێت پێشكەشی دەكات، بەڵام ئەوەش نابێتە مایەی ئەوەی كە گرنگی نەدات بە لایەنی چۆنییەتی ئەدا كردن و پێشكەش كردنی بە جوانترین شێوە، كەچی كچە راگەیاندنكارەكان سەرپەرشتی گشت كاروبارەكانی نێوە بەرنامەكەی دەكات بۆ ئەوەی بەنامەكەی سەركەوتوو بێت.
Top