ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی ئه‌مریكی جۆنی دیب كه به مه‌ردی به‌ناوبانگه، زه‌وییه‌كی به‌رفراوانی له ئه‌مریكای باكوور كڕی به بڕی 4 ملیۆن دۆلار و وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌شی هۆزی (سۆ)ی هیندییه سووره‌كانی كرد، چونكه پێشتر ئه‌و هۆزه له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێ بوون. ماڵپه‌ڕی (ئهكتۆ ستار)ی تایبه‌ت به هه‌واڵی هونه‌رمه‌ندان رایگه‌یاند: ئه‌م زه‌وییه به ( ووندید نی) ناسراوه و دوایین جه‌نگی نێوان ئه‌مریكییه‌كان و هۆزی (سۆ) له‌و ناوچه‌یه روویدا و له‌دوای ئه‌م جه‌نگه هۆزه‌كه بێ زه‌وی ماونه‌ته‌وه، له‌به‌ر جوانی و دیمه‌نه دڵڕفێنه‌كانی كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر جۆن دروستكرد و هه‌ر له‌و ناوچه‌یه دواین دیمه‌نه‌كانی فیلمی (زه لۆن رینجر) تۆمار كرا و تێیدا دیب ڕۆڵی پیاوێكی هیندی ده‌بینی. دوای ته‌واو بوونی فیلمه‌كه جۆن بڕیاری دا زه‌وییه‌كه بكڕێت كه نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 4 ملیۆن دۆلاره، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه رایگه‌یاند: ئه‌م ناوچه‌یه بۆ هۆزی (سۆ) زۆر گرنگه، من ته‌نیا له توانامدا هه‌یه ئه‌م زه‌ویه بكڕم و پێشكه‌شیان بكه‌مه‌وه، به‌ڵام نازانم بۆچی تا ئێستا حكومه‌ت ئه‌مه‌ی نه‌كردووه؟. شایه‌نی وتنه جۆنی دیب به مه‌ردایه‌تی ناسراوه، چونكه هه‌موو موڵكه‌كانی خۆی خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتی هاوسه‌ره‌كه‌ی دوای جیابوونه‌وه‌یان، هه‌روه‌ها چه‌ندین جار زه‌وی به ملیۆنان دۆلار بۆ خه‌ڵك كڕیوه بێ ئه‌وه‌ی بیانناسێت.